وولاتی توركیا وەكو سەرجەم ووڵاتە ئەوروپیەكانی تر، ساڵانە زەماڵەی خوێندن(المنحة الدراسية )پێشكەشی هەزاران فێرخواز دەكات لەسەرانسەری جیهان و عێراقیش یەكێكە لەو وولاتانەی كە ساڵانێكە لەو زەماڵەیە سوودمەند بوە ، بەلام هاوڵاتیانی كورد كەمتر ئاگاداری ئەم دەرفەتە بوون .

ئەم زەماڵەیە بۆ هەموو ئاستەكانی خوێندنە وەكو ( ئامادەیی ، بەكالۆریۆس، ماستەر ، دكتۆرا ، لێكۆڵەر)…

پاش قبول كردنی فۆرمی فێرخواز(پێشكەشكار) ، حكومەتی توركیا تێچووی خوێندن و شوێنی مانەوە و مووچەی مانگانە و پارەی هاتوچۆ بە فرۆكە لە خۆدەگرێت، واتە سەرجەم خزمەتگوزاریەكان لە ئەستۆی حكومەت دەبێت …

بۆ ئەمساڵی خوێندن و بۆ یەكەمین جار لە كوردستان ،گروپی (ستەدی ئین توركیا)لە ووڵاتی توركیا بەهاوكاری (ڕێكخراوی تێك ئای بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری )،هاوكارتان ئەبێت بۆ وەرگرتن و فۆرمی پێشكەش كردنی وەرگیران ….

پشتیوان بەخوا ڕۆژانە زانیاریەكان لە گروپی تایبەت بە (خوێدن لە توركیا )بڵاو دەكەینەوە و لەهەمان كاتدا لە زۆربەی شارەكانی كوردستان ئۆفیسی (تێك ئای)دەكەینەوە بۆ ئەوەی هاوكارتان بین و فۆرمەكانتان بۆ پر بكەینەوە …..

 

لێرە كلیك بكە بۆ نێو گروپەكە و هاوڕییانیش ئاگادار بكەوە 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.