ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی كاره‌كانت به مۆبایله و ماندوو بووی به‌نووسین به مۆبایله‌كت ئه‌وا ده‌توانی مۆبایله‌كه‌ت دابنێیت و به هۆی ماوس و كیبۆرد كاربكه‌ی .
بۆ ئه‌ندۆرید
ده‌توانین فلاش میمۆری یان ماوس یان كیبۆرد به‌كاربهێنین له‌سه‌ر مۆبایله‌كانمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستمان به كێبلی په‌یوه‌ستكردن هه‌یه كه سه‌ره‌كی USB سه‌ره‌كه‌ی تری جێگای شه‌حنه، ئه‌م كێبله ئاسایی له‌بازار به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت.

بۆ كارپێكردنی فلاش میمۆری: كه په‌یوه‌ستمانكرد به كێبله‌كه‌وه نۆتیفیكه‌یشنمان ده‌داتی و Explore داده‌گرین و ڕاسته‌وه‌خۆ ده‌چێته ناو فلاش میمۆری یه‌كه ده‌توانی كار به فایله‌كانت بكه‌ی و ئاڵ‌وگۆڕیان بكه‌ی.
ئه‌گه‌ر نۆتیفیكه‌یشنی نه‌دا ئه‌وا بڕۆ بۆ My Files ده‌بین له‌پاڵ Device storage و SD card زیاد بووه .

به‌كارهێنانی ماوس: ئه‌وه‌ی ئیستا من تاقیم كردۆته‌وه ماوسی وایه‌رلێسه بۆ ماوسی به‌وایه‌ریش ده‌بی كێشه‌ی نیه پاش ئه‌وه‌ی ماوسه‌كه‌ت خسته‌سه‌ری نۆتیفیكه‌یشنمان ده‌داتێ خۆی كاراده‌بێت.


به‌كارهێنانی كیبۆرد: ئه‌ویش هیچ كێشه‌یه‌كی نیه و خۆی كارا ده‌بێت دوگمه‌كانی لێدانی میوزیك یان كۆنتڕۆڵكردنی ده‌نگ وه چه‌ندانی تر … كه له‌سه‌ر هه‌ندێ كیبۆرد هه‌ن كارده‌كه‌ن، وه ئه‌مشیان ئه‌گه‌ر وایه‌ر لێس بێت بۆی ده‌بێت و كێشه‌ی نیه.

كارپێكردنی فلاش میمۆری له‌سه‌ر ios ئه‌وه‌شیان پێویستی به كێبلی په‌یوه‌ستكردن
سه‌ره‌تا پێویسته ئامێره‌كه‌ت جه‌یلبڕیك كرابێت وه به‌رنامه‌ی iFile هه‌بێت له‌م ڤیدیۆیه سه‌یری بكه‌ن:
ئاماده‌كردنی : ئه‌حمه‌د عومه‌ر
هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات