له‌وانه‌یه زۆربه‌مان بزانین کاتێك فایل دیلیت ده‌که‌ین ده‌چێته ناو Recycle Bin به‌ڵام ده‌توانی Recycle Bin بایپاس بکه‌ی هه‌ر که فایلێکت دیلیتکرد نه‌چێته ناو Recycle Bin به‌ڵکو یه‌کسه‌ر یه‌کجاری دیلیت بێت، ده‌توانی ئه‌م بایپاس کردنه بکه‌ی به‌م شێوه‌یه :
کلیکی ڕاست بکه له‌سه‌ر ئایکۆنی Recycle Bin که له‌سه‌ر Desktop دا هه‌یه و Properties هه‌ڵبژێره، ئینجا ئه‌م ئاماده‌کردنانه بکه که له خواره‌وه و له وێنه‌که دا هاتووه :
1- ئه‌و درایڤه هه‌ڵبژێره که سیسته‌می کارپێکردنی ویندۆزه‌که‌ی له‌سه‌ره، زۆربه‌ی کات درایڤی C درایڤی ویندۆزه
2- هه‌ڵبژارده‌ی Don’t move files to the Recycle Bin هه‌ڵبژێره
3- Apply یان OK دابگره تێبینی: بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باری ئاسایی هه‌مان ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ئانجام بده
ئاماده‌كردنى : عوسمان ئه‌حمه‌د