سناپچات داهێنانێکی نوێی خستە بەردەم بەکارهێنەرانی
سناپچات کە یەکێکە لە نوێترین داهێنانەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی و لەڕێگەی مۆبایل و ئایپاد و هاوشێوەکانییەوە بەکاردەهێندرێن.
سناپچات داهێنانێکی تری نوێی خستووەتە بازاڕەکانەوە .
ئەو کۆمپانیایە چاویلەکەیەکی دروستکردووە بەناوی (Spectacles) و لە بازاڕەکاندا بڵاویکردووەتەوە، بەڵام چاوەڕوان نەدەکرا هێندە خواست لەسەری لاوازبێت و نەبێتە جێی متمانەی هبەکارھێنەرانی و پێشوازی گەرمی لێ نەکرێت.
ئەو چاویلەکەیەی سناپچات کامێرایەکی پێوە جێگیرکراوە و لە رێگەیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت هەموو سناپەکانی خۆی بکات و بە هاوڕێکانی نیشان بدات، ئەوەش دوای ئەوەی لەڕێگەی وایەرلێسەوە بە مۆبایل دەگات بە فرێندەکانی نێو سناپ چاتەکەت .
بەکارهێنەرانی سناپ چات پێشتر دەیانتوانی تەنها لەڕێگەی کامێرای مۆبایلەکانیانەوە دیمەنەکان وێنەی و ڤیدیۆییەکان تۆمار بکات، بەڵام ئێستا کامێراکە لە سووچی چاویلکەکەوە دەگات بە شاشەی مۆبایلەکەوە و بەکارھێنەر دەتوانێت دیمەنەکان تۆمار بکات یان رەتیبکاتەوە.
ئەو کۆمپانیایە رایگەیاندووە کە نزیکەی 40 ملیۆن دۆلاری زیان پێگەیشتووە لە بەرهەمهێنانی ئەو بەرهەمەیدا، چونکە نەیتوانیوە رێژەیەکی زۆری لێ بفرۆشێت.
شپیگڵ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سناپ چات ئاشکرایکردووە کە تائێستا نزیکەی 150 هەزار چاویلکەیان فرۆشتووە و ئەم ژمارەیەش ژمارەیەکی سنووردارە و کەمە بۆ بەرھەمەکەیان .