‎تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، خزمەتگوزاریەکی نوێی زیاد کرد.

‎سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بەرپرسانی ئینستاگرام، خزمەتگوزاریی فۆڵۆوکردنی ھاشتاگیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد، بەڵام تا ئێستا لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست نییە و لە چەند ڕۆژێکی داھاتوودا، لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست دەبێت.

‎لەمەودوا بەکارھێنەرانی ئینستاگرام، لە بری ئەوەی ھەموو ڕۆژێک بەدوای ھاشتاگێکدا بگەڕێن، دەتوانن ئەو ھاشتاگەی دەیانەوێت، فۆڵۆوی بکەن و ھەر کەسێک وێنە، یان ڤیدیۆیەک بەو ھاشتاگە دابنێت، ئەو کەسە دەیبینێت و ئاگەدار دەکرێتەوە .

‎بۆ بەدەستھێنانی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەی ئینستاگرام، تەنیا پێویستە ئەپی ئینستاگرام لەنێو مۆبایلەکەتدا، نوێ (Update) بکەیتەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.