سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان هۆشداریان داوە زیاتر لە 180 ملیۆن مۆبایلی هۆشمەند لەژێر هەڕەشەی هاككردندان .
سەرچاوەکان راشیان گەیاندووە، بەهۆی هەوڵ و زیرەكی کۆمەڵێک هاككەری زیرەک ئەو ژمارە زۆرەی مۆبایلە هۆشمەندەکانی جیهان لەژێر هەڕەشەدان.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردوە، كە هەڕەشەكان بەشێوەیەكە هاككەرەكان دەتوانن لەرێگەی هاكکردنی مۆبایلەکانەوە دەستیان بگات بەزانیارییەكانی ناو مۆبایلە هۆشمەندەکان لەوانەش نامەو وێنەو زانیارییەكانی تر.
هۆكاری مەترسیو هەڕەشەكان بۆ ئەوە دەگەڕێنرێتەوە، كە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان، رێكاری پێویست بۆ رێگری لەهاككردنی هۆشمەندەکان زیرەکەکانیان بە شێوەیەکی توندوتۆڵ نەگرتووەتە بەر.
سەرچاوە::daily Mail