ئەنجامی بڵاوکراوەیەک لە تاقیکردنەوەی پاتری گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس وای نیشان دەدات کە لە روانگەی بەفیرۆدانی وزەی پاتری گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس لە مۆبایلە هۆشمەندەکانی تری ئەندرۆید باشترە وە گالاکسی ئێس٨ و براگەورەکەی باشترین و گونجاوترین مۆبایلی سامسۆنگن تا ئێستە دروست کرابێت کە ناوازەترین و بەرزترین کوالێتی و تایبەتمەندیەکانیان تێدا جێگیر کرابێت
یەکێک لەو پرسیارانەی کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان ئەیەنەوێت بیپرسن پێش کرینی ئەم بەرهەمە ئەویش رێژەی بەفیرۆدانی وزەی پاتریەکە تا چەند کاتژمێر کە بەرگە ئەگرێت وە ناشبێت لەبیری بکەین کە شاشەی گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس QHD+ــە وە بە دوو جۆر پرۆسێەر بەرهەم دەهێنرێت یەکێکیان سناپدراگۆن ٨٣٥ــەو وە ئەوەی تریان ئێگزینوو ٨٨٩٥ــە ئەم تاقیکردنەوەیان لەسەر ئێگزینوس ئەنجام دراوە و لەلایەن پێگەی فۆن ئێریناوە ئەنجامەکەی بڵاوکراوەتەوە وە توانستی پاتریەکەیان ٣هەزار ملی ئەمپێر و ٣٥٠٠ ملی ئەمپێرە وە سەرەرای ئەو هەموو تایبەتمەندە ناوازەیە گالاکسی ئێس ٨ تاوەکو ٨ کاتژمێر و ٢٢ خولەک بەرگە دەگرێت لەروانگەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە وە بەفیرۆدانی وزەی پاتریەکەی
وە گالاکسی ئێس ٨ پلەس تەنها ٨ کاتژمێر بەرگە ئەگرێت بۆیە لە ئێستەدا ئەتوانین بلێین باشترین مۆبایلی ئەمساڵە وە گونجاوترین لەنێوانی مۆبایلەکانی ئەمساڵدا لەسەر سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید .
ژێدەر : فۆن ئێرینا