ئاشكرایه‌ یه‌كیك له‌ گرفته‌ به‌رده‌وامه‌كانى به‌كارهێنه‌ران كه‌ رووبه‌رى كۆمپانیاى وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاترى مۆبایله‌كانیان به‌رگه‌ى زۆر ناگرێت و به‌ زووى بارگاویه‌كه‌ى ته‌واو ده‌بێت.

له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكان به‌رده‌وام له‌ هه‌ولى به‌رزكردنه‌وه‌ى توانستى پاترى مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانیان ، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه‌ له‌ ئاست خواستى به‌كارهێنه‌رانیان بن ،به‌ڵام چی ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر مۆبایلێكى نوێى هۆشمه‌ند بكه‌وێته‌ بازاره‌وه‌ كه‌پێویستى به‌ بارگاوى كردنه‌وه‌ نه‌بێت ؟

لێكۆڵه‌رانى ته‌كنه‌لۆژی له‌ زانكۆى واشتنۆن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوبوون له‌ دروست كردنى یه‌كه‌مین مۆبایلى هۆشمه‌ند كه‌پێویستى به‌ بارگاوى كردنه‌وه‌ نیه‌ و مۆبایله‌كه‌ بێ پاتریه‌ .

ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ ناوى backscatter و ووزه‌كه‌ى له‌ شه‌پۆلى ڕادیۆییه‌ وه‌رده‌گرێـت ، به‌مه‌رجێك نابێت ١٥ مه‌تر زیاتر لێى دوور بێت .

ئه‌م مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌ یه‌كه‌مین مۆبایلى بێ پاترى داده‌نردێت له‌ جیهاندا ، به‌ڵا” كۆمه‌ڵێك گرفتى هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ووزه‌كه‌ى له‌ شه‌پۆله‌كانى رادیۆوه‌ وه‌رده‌گرێت بۆیه‌ زۆر به‌ خاوى ته‌له‌فۆنى بۆدێت و ده‌ڕوات ، وه‌ ناردن و به‌ ده‌ست گه‌یشتنى نامه‌كان كاتى زۆر ده‌خایه‌نێت .

41DAB61200000578-0-image-m-51_1498690934534

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.