تا دوو هەفتەی تر گالاکسی ئێس ٨ و گالاکسی ئێس ٨ پلەس لە بازارەکانی ئەمریکا و جیهاندا بڵاو دەبنەوە کە بە ناوازەترین مۆبایل دێتە هەژمار چی لە بەشەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە وە چیش لە رووکاری دەرەوەی مۆبایلەکە

هەردوو مۆبایلەکە لەگەل پرۆسێسەری نوێی کوالکۆم کە پێی دەلێن سناپدراگۆن بلاو دەبێتەوە وە لە هەندێک بازاڕیشدا لەگەڵ پرۆسێسەر ئێگزینوس ٨٨٩٥ بڵاودەبێتەوە , ئەم پرۆسێسەرە ١٠ نانۆمەتریانە وائەکەن ناوازەتر بوونی مۆبایلەکە بسەلمێنن

Samsung-Galaxy-S8-Plus-6GB-RAM-confirmation-1
بەلام ئەگەر هەیە کە ئەم پرۆسێسەرانە لەگەڵ رامی ٤ گێگابایت و بیرگەی ٦٤ گێگابایتی بلاو بێتەوە بۆ ولاتی ئەمریکا بەڵام ئەمرۆ لەگەڵ ریکلامە نوێیەکەی سامسۆنگدا هەبوونی گالاکسی ئێس ٨ــی لەگەڵ رامی ٦ گێگابایت و بیرگەی فلاشی UFS 2.1 لەگەڵ بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایتدا پشت راست کردەوە .

بەکارهێنەرانی ئەمریکایی وە زۆربەی هەر زۆری بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا ئەگەر هەیە دەستیان نەگات بەم جۆرە تایبەتە وە گەر بتەوێت بەهێزترین مۆبایلت لە ئێستەدا پێ بێت لەگەل رامی ٦ـدا پێویستە بە قورسی بگەرێیت بۆ بەدەست هێنانی

گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پلەس سود لە بیرگەی مایکرۆ ئێس دی تا نزیکەی ٢٥٦ گێگابایت وەردەگرن و پێویست ناکات نیگەران بێت چونکە رامی ٤ زۆر گونجاوە رەنگە پێویستت بە رامێکی لەوە زیاتریش نەبێت , لە رابردووشدا هەوالەکان باسیان لەوە ئەکرد تەنها بۆ بازارەکانی چین بێت بەلام هێشتە دیار نیە
ژێدەر : bgr

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.