له ئێستادا كێبڕكێیه‌كی زۆر توند به‌دی ده‌كرێت له نێوان كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به درووستكردنی باشترین ئامێر زۆرترین به‌كارهێنه‌ر بۆ خۆیان ڕابكێشن ئامێری كۆمپیوته‌ریش به هه‌مان شێوه‌ی ئامێری مۆبایل و ئامێره‌كانی تر زۆرترین چاوی له‌سه‌ره و به‌رده‌وام له هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و ئامێره‌ن .
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ڕكابه‌رێكی به‌هێز بۆ كۆمپانیای ئه‌پڵ درووست بووه بۆ درووستكردنی ئامێری كۆمپیوته‌ر كه ئه‌ویش كۆمپانیای مایكرۆسۆفته ، بێ گومان مایكرۆسۆفت ناوێكی نامۆ نییه له ته‌كنه‌لۆژیادا به‌ڵام واده‌ی ده‌ست به‌كاربوونی بۆ درووستكردن و هاتنه نێو كایه‌ی كۆمپیوته‌ر درووستكردن به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشنال بۆ دوای ساڵی ٢٠١٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كات سه‌ره‌تای بڵاوكردنه‌وه‌ی ویندۆس ٨ بوو ، هه‌رچی كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵه هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونی كۆمپیوته‌ر له ئه‌مریكا سه‌ری هه‌ڵدا و له دوای ساڵی ٢٠٠٠ ه‌وه پڕ فرۆشترین كۆمپیوته‌ره .
لێره‌دا جیاوازی نێوان دواهه‌مین كۆمپیوته‌ری مایكرۆسۆفت Surface Book و دواهه‌مین كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵ MacBook Pro ده‌خه‌ینه‌ڕوو :
١. دیزاین :
مایكرۆسۆفت Surface Book : تیایدا detachable display به‌كارهاتووه كه دیزاینێكی ناوازه به شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌به‌خشێت .
٢. شاشه
مایكرۆسۆفت Surface Book : شاشه‌كه‌ی ١٣.٥ ئینجه و دیقه‌كه‌شی ٢٠٠٠ بۆ ٣٠٠٠ پێكسڵه و شاشه‌كه‌شی له ڕێگای ده‌ست پێداهێنان ده‌توانیت كاری پێ بكه‌یت به هه‌مان شێوه‌ی مۆبایلی زیره‌ك ( Touch ) .
MacBook Pro : شاشه‌كه‌ی ١٣.٥ ئینجه دیقه‌كه‌شی ٢٥٦٠ بۆ ١٦٠٠ پێكسڵه و شاشه‌كه‌ی ڕێتینایه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌م هێنراوه شێوازی نیشاندانێكی ناوازه به شاشه‌ی ماك بووكه‌كه ده‌به‌خشێت .

٣. ڕه‌قه كاڵا ( هارد وێر )
مایكرۆسۆفت Surface Book : دوو جۆر CPU ی هه‌یه بریتین له Core i5 و Core i7 و ڕامه‌كه‌شی ٨ گێگا و ١٦ گێگایه و دوو شوێنی USB ی هه‌یه و شوێنی سیم كاردی هه‌یه.
MacBook Pro : جۆره‌ها CPU ی هه‌یه و ڕامه‌كه‌شی ٨ گێگا و ١٦ گێگایه و گرافیك كارده‌كه‌شی ٥٥٠ یه و ٣ پۆڕتی هه‌یه بۆ كۆنێكت كردن .
٤. نرخ
Surface Book : ( ٢٥٦ گێگا = ١٦٩٩$ )
MacBook Pro : ( ٢٥٦ گێگا = ١٧٩٩$)