یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکیەکانی زۆربەمان بریتیە لەوەی کە ناتوانین لە کاتی گونجاو و دیاری کراو لە خەو هەڵبستین، یاخود بە جۆرێک خەومان گرانە ، کە لەوانەیە نەتوانین کاتەکان رێک بخەین و بەئاگا بێین.
بۆ ئەم مەبەستە توێژەران و ئەندازیارانی گروپی کیکستارتەرس بۆ یەکەمین جار توانیان بالیفی هۆشەند بە کۆمەڵێک تایبەتمەنسی ناوازەوە دروست بکەن.
لە گرینگترینی تایبەتمەندیەکانی ئەوەیە کە ئەم بالیفە بە شێوازێکی سروشتی بەئاگار دەهێنێت بەجۆرێک لە کاتی هەڵهاتنی خۆر، رەنگی بالیفەکە دەگۆڕێت و وا دەکات هەست بەوە بکەیت کە خۆر هەڵهاتووە و کاتی بە ئاگا هاتنەوەیە.
لە رێگەی تایبەتمەندی دانانانەوەی کاتەوە، دەتوانی ماوەی دیاری کراوی خەوتنت دیاری بکەی لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە لە رێگەی ئاپی تایبەت بە بالیفەکەوە، وە کاتێک کاتەکە تەواو بوو، لەرێگەی گڵۆپە لید ەکانەوە رەنگی دەگۆڕێت و لەهەمان کاتدا دەتوانی ئاوازێک بە ئارەزووی خۆت هەڵبژێری بۆ ئاگادارکردنەوەت.
لەوەش تایبەتی تر ئەوەیە کە تەواوی زانیارەکانی خەوتنت تۆمار دەکات و دەتوانی سوودیان لێوەرگری لەکاتی پێویست.
ناوەوەی بالیفەکە پێک هاتووە لە کۆمەڵێک لید و هەستەوەری تایبەت و چیپ، بەڵام بە جۆرێک دیزین کراوە کە هەرگیز هەست بەو شتنە ناکەی بەڵکو هاوشێوەی هەر بالیفێکی ئاسایی و بگرە زیاتریش نەرمایی هەیە و دەتوانی بە ئاسانی و خەوێکی جیاواز بخەوی.

721de3d4d22a53c49d77c7fc5de07d21_original

0aa8ceded6a29455add50739068d6678_original

6b5839f0e425c61e648950ca40f245a3_original

b1eb4c27b0fb67e3986474c158359d1e_original

b07a4ea1063d6b46311c1096f4d035b2_original

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.