له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی هه‌ردوو مۆبایلی گالاكسی S7و گالاكسی S7 Edge خرانه بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه، رۆژنامه‌و پێگه‌كانیش زۆر باسی تایبه‌تمه‌ندی و كاتی ئاشكراكردنیان كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه باسی بكه‌ین نرخی مۆبایلی گالاكسی S7ـه.
ئه‌م مۆبایله تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تێدایه، ئێستاش سامسۆنگ به 670 دۆلار خستوویه‌تیه بازاڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام نرخی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی زۆر كه‌متره له‌و نرخه‌ی كه ئێستا ده‌یفرۆشێت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سامسۆنگ قازانجێكی زۆر له‌م مۆبایله‌دا ده‌كات.
پێگه‌ی HIS بڕی تێچوون و به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نرخی هه‌ندێك له‌پارچه‌كانی و دواتر هه‌موو نرخه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه‌و نرخی كۆتایی ئاشكراكردووه، گرانترین به‌شی ئه‌م مۆبایله به‌شی Snadragon 820 كه 62 دۆلاری تێچووه، دوای ئه‌ویش كامێراكانیه‌تی كه 13 دۆلاری تێچووه، دواتر نرخی هه‌موو پێكهاته‌كانی تری هه‌ژمار كردووه كه كۆی هه‌موویان ده‌كاته 255 دۆلار، واتا ئه‌م مۆبایله بڕی به‌رهه‌مهێنانی 255 دۆلاره، به‌مپێیه‌ش له‌هه‌ر مۆبایلێك 415 دۆلار قازانج ده‌كات، به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بدرێت كه ئه‌م نرخه نرخی هه‌موو به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی نیه، به‌ڵكو ته‌نها نرخی به‌شه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه كه مۆبایلی ئایفۆن 6S نرخی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی 234 دۆلار بووه.
س: arab hardware