کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی جیا لەوەی کە لەسەر ئاستی جیهانی لە پێشەنگدایە لە پیشەسازی دروست کردنی ئۆتۆمبێل، لەهەمان کاتدا لە چەندان بواری تری تەکنەلۆژی لە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو دایە  و کێبرکێی تەواوی گەورە کۆمپانیاکان دەکات لە بوارە جیاوازەکاندا.
دروست کردنی رۆبۆت یەکێکە لەو بوارانەی کە گرینگیەکی تایبەتی هەیە لەلایەن زۆرینەی کۆمپانیا جیهانیەکان بە گشتی و کۆمپانیا ژاپۆنیەکان بەتایبەتی.
لەم نێوەندەشدا تۆیۆتا بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە کە ببێتە پێشەنگ لە بواری دروست کردنی رۆبۆتدا، بەتایبەتی ئەو بوارانەی کە کۆمپانیاکانی تر بیریان لێنەکردۆتەوە یاخود تاراددەیەک نوێن لە دروست کردندا.
ئەمجارەیان تۆیۆتا جۆرە رۆبۆێکی دروست کردوە کە تایبەتە بە راییکردنی کارەکانی ناوماڵ، بەجۆرێک کە دەتوانێت کۆمەڵێک کاری باش و ناوازەت بۆ ئەنجام بدات وەک کردنەوەی دەرگا و رێکخستنی کەل و پەل و کردنەوەی سەری قوتی و ئاوکردنەوە ناو شووشە و چەند تایبەتمەندیەکی تری زۆر ناوازە.
رۆبۆتەکە بە ناوی HSR ە وا دروست کراوە کە یارمەتی ئەوکەسانە بدات کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەندامێک لە ئەندامەکانی جەستەیان لەدەست داوە.
سەرپەرشتیارانی ئەم رۆبۆتە رایانگەیاندوە کە ئەم رۆبۆتە کارئاسانیەکی زۆر بە سەربازان دەکات بەتایبەت ئەوانەی کە لە جەنگەکاندا بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەندامێکی جەستەیان لەدەست داوە.

toyota robot

 

toyota robot 2

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.