ئایا تۆ زۆر تەماشای ڤيديۆ لەسەر مۆبایل دەكەيت؟ ئێستا تۆ دەتوانيت ڤيديۆ دابگرى لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ناو مۆبایلەکەت، ئەمەش تەنها بە دوو کرتە لە Opera mini بۆ ئەندرۆید .
ئێستا تۆ دەتوانی ئەو ڤیدیۆیەى کە هاوڕێکانت باریان کردوە بۆ سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک فەیسبووک و هەروەها ئەو ماڵپەڕانەى تایبەتن بە ڤیدیۆ داببەزێنی بۆ ناو مۆبایبەکەت، ئەمەش بێ بەکارهێنانی هیچ بەرنامەیەکی زیادەى تر یاخوود بەکارهێنانی ماڵپەڕی تایبەت بە داگرتنی ڤیدیۆ .
چۆنیەتى دابەزاندنی ڤیدیۆ:
– ڤیدیۆیەکە وەگەربخە (کرتە لە سەر Play) بکە .
– ئەو فۆلدەرە هەڵبژێرە کە دەتەوێت ڤیدیۆیەکەى تێدا خەزن بکەى و کرتە لە سەر (Download) بکە .
– چێژ لە سەیر کردنی ڤیدیۆکە وەربگرە لە هەر کات و شوێنێک بە بێ هێڵێ ئینتەرنێتیش .
لینکی ڤیدیۆى فێرکارى
ئامادەکردنی : ئەحمەد شوانى