لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی گۆڕینی ئەکاونتی فەیسبووک بۆ پەیج ئەکەین و بەدەستهێنانی لایک بەرامبەر ژمارەی هاوڕێکانت، واتا چەند فرێندت هەیە کە ئەکانوتەکەت کردە پەیج ئەوەندە لایکەت دەبێت و ئەکانوتەکەشت دەمێنیتەوە .

سەرەتا باسی چەند خاڵێک یان یاسایەک ئەکەین کە پێویستە پەیڕەوی بکەیت :

① ئەبێت ناوی ئەکاونتەکەت بەو ناوە بێت کە ئەتەوێ پەیجەکەش هەمان ناوی هەبێت چونکە ناتوانیت دوایی بیگۆڕیت.

③ ئەگەر ئەکاونتەکەت گۆڕی بۆ پەیج و بتەوێ پەیجەکەت بسڕیەوە، ئەوا ئەبێ پێش 14 ڕۆژ ئەم کارە بکەیت، چونکە ئەگەر 14 ڕۆژی بەسەردا تێپەڕ بێت، ئەوا ناتوانیت پەیجەکەت بسڕیەوە، چونکە دوای تێپەڕبوونی 14 ڕۆژ ،ئەوا ئەکاونەتەکەت نامێنێ.

ئێستا باسی ئەوە ئەکەین چۆن بتوانین ئەکاونتەکەمان بگۆڕین بۆ پەیج

سەرەتا ئەم لینکە بکەوە Link

کە لینکەکەت کردەوە کلیک لەسەر Get Started بکە و 5 چرکە چاوەڕێ بکە وەک ئەم وێنەیەی خوار

 

Screenshot_2018-01-14-08-57-20

 

Screenshot_2018-01-14-08-57-52

ئینجا دووای پێنج چرکە پەیجەکەت بۆ دروست ئەکرێت و لەسەر هەمان زانیاری ئەکاونەتەکە.

بەم شێوەیە هاوڕێکانت بانگ بکە بۆ پەیجەکە بە یەک کلیک بەم ڕێگایانەی خوارەوە.

20180115_164444

لەسەرەوە More داگرە و دوایی view as page visitor دابگرە ئەمەی خوارەوە بۆت ئەکرێتەوە :

20180115_164516

ئەم لیستەی سەرەوەت بۆ ئەکرێتەوە ئینجا یەکەم دانە دابگرە Choose friends to like your page دوای ئەمەش ئەمەی خوارەوەت بۆ ئەکرێتەوە :

20180115_164543

All Friends دابگرە ئینجا ئەمەی خوارەوەت بۆ ئەکرێتەوە :

20180115_164628

ئینجا ڕێک لەخوارەوە Choose Friends دابگرە ئیتر چەند هاوڕێت هەیە لە فەیسبووک هەموویان دێنە سەر پەیجەکەت واتە ئەبنە لایکی پەیجەکەت هەر وەک ئەم پەیجەی من :

20180115_164723

بۆ بینینی زانیاری زیاتر بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن

 

بە هیوای ســــــــــــــــوود


 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییەکی زۆر باشم لە زاراوەی (بادینی ، سۆرانی) هەیە ، شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و گرنگیەکی زۆر بە وەگەڕخەڕی ئەندرۆید ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.