کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە خزمەتگوزاریەکانی پێشکەوتوو تر بکات و تایبەتمەندی زیاتر بۆ بەکارهێنەران زیاد بکات  و هەوڵ بدات دەست بگرێت بەسەر تەواوی جیهانی تەکنەلۆژیادا.

لەماوەی ساڵێک پێش ئێستاوە ، فەیسبووک تایبەتمەندیەکی راگەیاند و وەک ئەزموونی لە چەند وڵاتێک بەردەستی خست. تایبەتمەندیەکە بریتیە لە دابین کردنی وایفای بۆ بەکارهێنەران.
شێوازی کاکردنی ئەم تایبەتمەندیە بریتیە لەوەی کە خاوەن پەیجەکان دەتوانن وایفای لەرێگەی پەیجەکانیانەوە بڵاوبکەنەوە و لە مەودایەکی دیاری کراو بەکارهێنەران دەتوانن وایفایەکە بدۆزنەوە لە رێگەی ئەم پەیجەوە و بەکاری بهێنن.
بۆ نمونە: پەیجی تێک ئای لە بارەگای سەرەکی خۆی  وایفای لە رێگەی پەیجەکەیەوە بڵاودەکاتەوە بە هاوکاری هۆتسپۆت و بەکارهێنەرانی ئەم ناوچەیە لە رێگەی تایبەتمەندی Find WIFI لە بەرنامەی فەیسووک لە مۆبایلەکانیان و وای فایەکە دەدۆزنەوە و بەئاسانی دەتوانن بەکاری بهێنن.
سەرپەرشتیارانی فەیسبوک رایانگەیاندوە کە لەماوەی یەک ساڵدا توانیویانە زۆر سەرکەوتوانە تایبەتمەندیەکە بەردست بخەن و تەواوی کێشەکانی چارەسەر بکەن و لە ئێستادا بە فەرمی لە تەواوی وڵاتان بەردەستی دەخەن لەسەرتاسەری جیهاندا لەماوەیەکی زۆر نزیکدا.

لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەم تایبەتمەندیە ، شۆڕشێکی نوێ تر لە بواری تەکنەلۆژیای ئینتەرنێت بەردەست دەبێت و کار ئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان دەکرێت بەتایبەت لە وڵاتای تازە پێشکەوتوو.

 

 

Screenshot_20170701-120324

Screenshot_20170701-120340

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.