ساڵی ٢٠١٦ به باشترین ساڵ و ساڵی گه‌شانه‌وه و به‌ره‌و یه‌كه‌مبوونی سناپ چات هه‌ژمار ده‌كرێت له میدیای ته‌كنه‌لۆژیدا ئه‌مه‌شدا دوای ئه‌وه‌ی دوای ساڵانێكی كه‌م له درووستبوونی ئه‌م به‌رنامه‌ی مۆبایله به‌كارهێنه‌رێكی زۆری له خۆی كۆكردۆته‌وه و گۆڕانكاری و به‌كارهێنانی فلته‌ری به‌رده‌وام و نوێ یه‌كێكه له خاڵه ئه‌رێنیه‌كانی به‌رنامه مۆبایلیه‌كه‌ی ئیڤان شپێیگه‌ڵ.
دوای ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو سناپ چات كۆمه‌ڵێك فلته‌ری جیاواز و ناوازه‌ی بۆ به‌رنامه‌كه‌ی زیاد كرد له‌م ڕۆژانه‌ش به هۆی نزیكبوونه‌وه له سه‌ری ساڵ تیمی ئه‌م به‌رنامه مۆبایلیه هه‌ڵسان به دانانی فلته‌ری یاری كردن.
سناپ چات ده‌یه‌وێت له ڕێگای ڕووخساره‌وه یاری به فلته‌ره‌كه بكه‌یت كه ئه‌مه‌ش شتێكی نوێیه و ڕه‌نگه له داهاتوودا په‌ره‌ی پێ بدرێت ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له مانگی ٣ ی ئه‌مساڵ هه‌ڵستان به تاقیكردنه‌وه‌ی فلته‌ری Kraft Mac & Cheese game كه له‌ڕێگای لوتته‌وه یاریه‌كه‌ت ئه‌نجامده‌دا هه‌روه‌ها یاری Puzzle Face game وه‌ك فلته‌ر زیاد كرد و ئێستاش به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ فلته‌ری یاری كردنی Gatorade Serena Williams tennis game زیاد كردووه.