بەڕێوەبەرانی ئەپلیکەیشنی وەتس ئاپ بەنیازن گۆڕانکارییەکی گرنگ لە ئەپلیکەیشنەکەیاندا بکات و بەکارھێنەران زۆر پێی دڵخۆش دەبن.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەڕێوەبەرانی وەتس ئاپ دەیانەوێت تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئەپلیکەیشنەکەیان زیاد بکەن، ئەویش بریتییە لەوەی بەکارھێنەر دەتوانێت ئەو نامەیەی ناردوویەتی بۆ ھاوڕێکەی رەتی بکاتەوە و بیسڕێتەوە لای ھەردووکیان، لەوانەیە ئەوە لە ڤایبەر کۆن بێت، بەڵام وەتس ئاپ تەنھا بەوەوە نەوەستاوە و رێگە دەدات بەکارھێنەر گۆڕانکاری لەنامەکەیدا بکات دوای ئەوەی کە بۆ ھاوڕێکەی ناردووە.
ھاوکات ئەو تایبەتمەندییە نوێیە لە ڤێرژنی بێتای ئەپدەیتی نوێی وەتس ئاپدا دەبینرێت و بەکارھێنەر دەتوانێت کارای بکات یان پشتگوێی بخات، ھەروەھا لەماوەیەکی نزیکدا ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بۆ بەکارھێنەران کارا دەکرێت و ئەوەش تەنھا لە سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا دەبێت.
source:snnc

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.