ئایکلاود ده‌رگایه‌که‌ یاخود ده‌توانین بڵێین سنورێکه‌ بۆ پاراستنی ئامێره‌که‌ت له‌ دزین و پاراستنی زانیاری و داتاکانی ناو ئامێره‌که‌ت به‌ کورتیه‌که‌ی له‌ %60 بۆ له‌ %90 ی کاره‌کانت په‌یوه‌ندی به‌ ئایکلاوده‌وه‌ هه‌یه‌ بۆچی ئایکلاود ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌ سه‌ره‌تا پێش هه‌موو گرنگیه‌ک ده‌توانیت له‌ ڕێگای ئه‌پڵ ئایدی و به‌شی ئایکلاود خوانه‌ خواسته‌ ئایفۆنه‌که‌ت یاخود ئامێره‌که‌ت تووشی کێشه‌ بوو هیچ ڕێگایه‌ک نه‌ما بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ته‌نها به‌ فۆڕمات یاخود ریستۆر نه‌بێت ئه‌وکات تۆی به‌کارهێنه‌ر ناچار ده‌بیت دیڤایسه‌که‌ت فۆڕمات بکه‌یت ئه‌وکاته‌ ده‌زانین ئایکلاود بۆ هێنده‌ گرنگه‌ لێره‌وه‌ دوای فۆڕمات به‌شێک هه‌یه‌ له‌

ئه‌نجامده‌ری ئایتونز که‌ پێی ده‌ڵێن باک ئاپ Backup ئه‌م به‌شه‌ زۆر زۆر گرنگه‌ ده‌توانیت دوای ریستۆر کردن یاخود فۆرمات کردنی ئامێره‌که‌ت جارێکی تر سه‌رجه‌م زانیاری و وێنه‌ و ڤیدیۆ و به‌رنامه‌و ئه‌په‌کانت بگه‌ڕێنیته‌وه‌ پێش فۆڕمات کردن ئه‌ویش له‌ ڕێگای ئه‌پڵ ئایدی تایبه‌ت به‌خۆت که‌وا ده‌کات هیچ هه‌ست نه‌که‌یت دوای فۆڕمات کردن ئامێره‌که‌ت فۆڕمات کردووه‌ یه‌کێکی تر له‌ گرنگیه‌کانی ئایکلاود ئه‌وه‌یه‌ کاتێک ئایفۆنه‌که‌ت یاخود مۆبایله‌که‌ت وون ده‌بێت یاخود ده‌دزرێت ئه‌وا ده‌توانیت له‌ سایتی فه‌رمی icloud.com ی تایبه‌ت به‌ کۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ به‌شی Open Find My iPhone ئه‌پڵ ئایدیه‌که‌ت داخل بکه‌یت و ئایفۆنه‌‌ وون بووه‌که‌ت یاخود دزراوه‌که‌ت به‌ ئاسانترین ڕێگا بدۆزیته‌وه‌ له‌ ڕێگای نه‌خشه‌وه‌ بۆیه‌ پارێزگاریکردن له‌ ئه‌پڵ ئایدی تایبه‌تت به‌خۆت له‌ به‌شی ئایکلاود یه‌کجار گرنگه‌ هه‌رگیز له‌بیری مه‌که‌ چونکه‌ گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر مه‌ند هه‌ر خۆتی له‌ هه‌موو شوێنێکی ماڵه‌که‌ت ئیمێلی ئه‌پڵ ئایدی تایبه‌ت به‌خۆت به‌ پاسۆرده‌وه‌ بنووسه‌ …

دیسانه‌وه‌ ده‌یڵێم ئه‌گه‌ر ئیمێلی ئه‌پڵ ئایدیه‌که‌ت له‌ به‌شی ئایکلاود له‌بیر کرد په‌نا بۆ هیچ ڕێگایه‌ک مه‌به‌ نه‌ گۆگل نه‌ هیچ شتێک فریاو ناكه‌وێت  مه‌گه‌ر له‌هه‌ندێک فرۆشگا ئه‌لیكترۆنى نه‌بیت بازاڕ و ئه‌وانیش به‌ پاره‌ كاره‌كه‌ت بۆ ئه‌كه‌ن .

به‌ واتایه‌كى تر ئه‌توانیت كۆدى كاراكردنه‌وه‌ى ئامێره‌كه‌ت بكڕیت كه‌ نرخه‌كه‌ى له‌ نێوان ١٦٠ بۆ ١٨٠ دۆلارى ئه‌مریكیه‌ .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم عثمان احمد ئاره‌زوومه‌ندیى ته‌كنه‌لۆژیام ، چه‌ند ساڵێكه‌ ئاشنایه‌تىم هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ،زیاتر گرنگى به‌ بوارى وێب دیزاین ده‌ده‌م ئامانجم ئه‌و زانسته‌ى هه‌مه‌ بی به‌خشم و خزمه‌تى ووڵات بكه‌م .

Comments are closed.