دوای ئه‌وه‌ی یاری پۆكیمۆن سه‌ركه‌وتنی یه‌كجار زۆری به‌ده‌ست هێنا و به یه‌كێك له‌و یاریانه ناوزه‌ند كرا كه خه‌ڵك پێوه‌ی هۆگر بوون به ڕاده‌یه‌ك ئه‌و یاریزانانه‌ی كه یاری له‌ش جوانی ده‌كه‌ن داوای ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌م یاریه بۆ كاتژمێری ئه‌پڵ زیاد بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی یاری له‌ش جوانیش له‌م یاریه دانه‌بڕێن.
به‌ر له پێنج ڕۆژ له ٢٢ی مانگ ئه‌م یاریه بۆ كاتژمێری ئه‌پڵ زیاد كرا و به هۆی به‌كارهێنانی GPS ده‌توانیت ئه‌م یاریه ئه‌نجام بده‌ی زیاد كردنی ئه‌م یاریه‌ش وه‌ك و دیاریێكه له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی كه نایانه‌وێت له هیچ كاتێكدا له‌م یاریه داببڕێن ته‌نانه‌ت له كاتی كار كردنیشدا.
ئه‌م یاریه‌ش كه له‌گه‌ڵ وه‌شانی نوێی كاتژمێری ئه‌پڵ به‌رده‌ست بووه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تری وه‌ك ده‌ست پێكردن و وه‌ستان بۆ یاریه‌كه زیاد كراوه كه تام و چێژێكی تایبه‌ت به یاریه‌كه ده‌به‌خشێت.