له‌وه‌یه‌ زۆر جار بیرت له‌وه‌ كردبێته‌وه‌، كه‌ ئینته‌رنێت چه‌ند گه‌وره‌یه‌ ؟چه‌ند ماڵپه‌ر هه‌یه‌ له‌ جیهاندا ؟مامه‌ڵه‌ نایاساییه‌كان چۆن ئه‌نجام ده‌درێن ؟
 
وه‌ڵامه‌كه‌ى ئاسانه‌ ، ئینته‌رنێت هه‌ر بریتى نیه‌ له‌ گۆگڵ و فه‌یسبووك و یاهوو ئیسنتاگرام و یوتوب و ئه‌مازۆن و …هتد،تاوه‌كو ناوسینى ئه‌م ڕاپۆرته‌ ژماره‌ى ماڵپه‌ره‌كانى جیهان گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ ملیارێك و سه‌د و چل و چوار ملیۆن (1,144,992,306).
 
هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ش ته‌نها %٤ مامه‌ڵه‌و كاره‌كانى ئینته‌رنێت پێكده‌هێنن ، ئێستا پرسیاره‌كه‌ لێره‌یه‌ ، ئه‌ى ئه‌و %٩٦ ى ماڵپه‌ر و كاره‌كانى تر له‌ كوێن ؟
 
له‌ جیهانى به‌رفراوانى ئینته‌رنێتدا تۆى به‌كارهێنه‌رى ئاساییى ته‌نها ٤% ى كاره‌كان ده‌بینیت و به‌رچاوت ده‌كه‌وێـت ، به‌ڵام شوێنێكى تر هه‌یه‌ پێى ده‌ڵێن دیپ وێب یان دارك وێب ( قوڵایى وێب ،وێبى تاریك)، ئه‌مه‌یان دیوى دوه‌م و شاره‌واى ئینته‌رنێت و %٩٦ ى ئینته‌رنێت پێكده‌هێنێت .r2_j9zb978B4_orig_52b183a3
 
دارك نێت یان دیپ وێب چیه‌ ؟
 
شوێنێكى نهێنیه‌ ، گۆڕه‌پانێكى به‌رفراوانه‌ بۆ ئه‌نجامدانى ته‌واوى كاره‌ نایاساییه‌كانى وه‌كو كوشتن و ده‌ستدرێژى سێكسى و ئاڵوگۆڕى ماده‌ى هۆشبه‌ر و هاك كردنى كه‌سانى به‌رامبه‌ر …
 
هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى له‌ ژیانى ئاسایى و مامه‌له‌ى ئاسایى ناتوانرێت ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌وا له‌ ڕێگاى دارك نێته‌وه‌ و به‌هۆى پاره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت …..
 
چونه‌ ناو دارك نێت چۆن ده‌بێت ؟
 
بێگومان ناتوانیت به‌ ڕێگاى ئاسایی و به‌هۆى بوونى وێبگه‌ره‌كانى گۆگڵ كرۆم و فایه‌ر فۆكس و ئۆپێرا و سه‌فارى و ..هتد سه‌ردانى ئه‌م شوێنه‌ بكه‌یت ، به‌ڵكو له‌ ڕێگاى وێبگه‌رى تایبه‌تیه‌وه‌ و به‌ به‌كارهێنانى خزمه‌تگوزاریه‌كانى پڕۆژه‌ى (تۆڕ)ده‌توانیت بچیته‌ ژووره‌وه‌ ….
 
ئێستا با بزانین پڕۆژه‌ى (تۆڕ) چیه‌ ؟
 
پڕۆژه‌ى تۆڕ ڕێكخراوێكى قازانج نه‌ویستى ئه‌مریكیه‌ و له‌لایه‌ن گروپێكى خۆبه‌خشیه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و ئامانجیان پاراستن و په‌ره‌پێدانى ئاسایشى ئینته‌رنێته‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ناتواندرێت چاودێرى به‌سه‌ر ئه‌ندامیانیه‌وه‌ بكرێت له‌لایه‌ن ده‌زگا سیخوریه‌كانیه‌وه‌ .
 
ساڵی پار نوسینگه‌ى لیكۆڵینه‌وه‌ و هه‌واڵگرى ئێف بی ئاى(FBI) بڕی یه‌ك ملیار دۆلاریان خسته‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رانى پڕۆژه‌ى تۆڕ به‌ مه‌به‌ستى داخستنى وێبگه‌ر و پڕۆژه‌كه‌یان به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیان كرده‌وه‌ .
 
زۆرینه‌ى ڕۆژنامه‌نوسه‌ به‌ناوبانگه‌كان ، داتا و زانیاریه‌ نهێنیه‌كان له‌ ڕێگاى پڕۆژه‌ى (تۆڕ)ه‌وه‌ ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى هچ مه‌ترسیه‌كیان نه‌بێت له‌ چاودێرى كردنى حكومه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه‌ ….
 
ته‌نها له‌ سالى ٢٠١٦ ،زیاتر له‌ ١٤٨٠ كه‌س له‌لایه‌ن ئێف بی ئایه‌وه‌ لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌ به‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى بۆچى سه‌ردانى داڕك نێتیان كردوه‌ .
 
 
پڕۆژه‌ى تۆڕ كه‌ى دامه‌زرا ؟
هه‌وڵه‌كان له‌ مێژ بوو هه‌بون وه‌ له‌ ژێر تاقیكارى بوون ، به‌ڵام به‌فه‌رمى له‌ به‌روارى ٢٠-٩-٢٠٠٢ پڕۆژه‌ى تۆڕ كرایه‌وه‌ و له‌لایه‌ن ٧ كه‌سه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كریت .
 
خزمه‌تگوزاریه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ چیه‌ ؟
پرۆژه‌ى تۆڕ ١٤ خزمه‌تگوزارى له‌ سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت پێشكه‌ش ده‌كات و دارك نێـت یان دارك وێب یه‌كێكه‌ له‌و ١٤ پڕۆژه‌یه‌ .
 
 
maxresdefaultله‌دارك نێت چی ده‌گوزه‌رێت ؟
 
ئه‌وه‌ى له‌ ژیانى ئاساییدا ناتوانرێنت ئه‌نجام بدرێت له‌وێوه‌ به‌ هۆى پاره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت بۆ نمونه‌:
 
١-پلان دانان بۆ كوشتنى كه‌سایه‌تیه‌ سیاسى و سه‌رۆك و بازرگانه‌كان،ته‌نانه‌ت كه‌سانى ئاسایی…
٢- مامه‌ڵه‌ كردن و فرۆشتنى هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك .
٣-كڕین و فرۆشتنى ماده‌ هۆشبه‌ر له‌ ته‌واوى جیهان .
٤- بازرگانى كردن به‌ مرۆڤ ، به‌ تایبه‌ت ڕفاندنى منداڵ .
٥-كڕینى ڤیدیۆ و وێنه‌ى سێكسى …
٦-ده‌ستدرێژى كردنى سێكسى به‌ تایبه‌ت سێكسى به‌ كۆمه‌ڵ .
٧-كڕینى به‌ڵگه‌نامه‌ نهێنینه‌كان.
٨-كڕین و فرۆشتنى به‌رنامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و مۆبایل به‌ هه‌رزانترن نرخ.
 
چۆن كاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ؟
 
ته‌واوى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى له‌ نێو دارك نێتن ،كه‌سانى نه‌ناسراون ،واته‌ ناسنامه‌یان دیار نیه‌ ،نه‌ داواكارى بكوژ و نه‌ كه‌سى بكوژ یه‌كتر ناناسن ، به‌ڵكو لایه‌نى یه‌كه‌م داواى كوشتن یان كڕینى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كات و لایه‌نى دوه‌میش كاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.
 
مامه‌له‌كه‌ به‌ چ جۆره‌ پاره‌یه‌ك ده‌بێت ؟
 
بێگومان ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌نێو ئه‌و تۆڕه‌دا به‌كاردێت واته‌ جۆرى پاره‌ى ئاسایى نیه‌ وه‌كو یۆڕۆ و دۆلار و كڕۆن و …هتد, به‌ڵكو جۆره‌ پاره‌یه‌كى تایبه‌ته‌ وپێى ده‌وترێـت بیت كۆین.
 
ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى دارك نێت ده‌كه‌ن ، مه‌به‌ستیان چیه‌ ؟
 
به‌پێى دواین ئامارى فه‌رمى پڕۆژه‌ى تۆڕ، ڕێژه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ .
١-ڕێژه‌ى ١٥.٤% تایبه‌ته‌ به‌ كڕین و فرۆشتنى مادده‌ى هۆشبه‌ر.
٢-ڕێژه‌ى ٩% بۆ كڕێن و فرۆشتنى به‌رنامه‌كان
٣-ڕێژه‌ى ٥.٦% بۆ هاك كردنى خه‌ڵك(پاره‌ ده‌ده‌یت و كه‌سى داواكارت بۆ هاك ده‌كه‌ن)
٤-ڕێژه‌ى ٤.٢٤ % بۆ هۆست و دومه‌ین
٥-ڕێژه‌ى ٣.٧٠% له‌ بوارى مه‌كینه‌ى گه‌ڕان
٦-ڕێژه‌ى ٢.٥% پۆرنۆگرافى (كرین و فرۆشتنى وێنه‌ و ڤیدیۆیى سێكسی)
 
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مامه‌ڵه‌ كردن به‌ مرۆڤ و كوشتنى خه‌ڵك و ده‌ستدرێژى سێكسی…..هتد..
 
خه‌ڵك چی ده‌ویت له‌ دارك نێت ، چه‌ند نمونه‌یه‌ك …بۆ نمونه‌ تۆ یه‌كێكت داواى ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌یت ؟
ده‌توانیت له‌ ڕێگاى دارك نێته‌وه‌ ، داوا بكه‌یت خه‌ڵكت بۆ بكوژن ، بۆت هاك بكه‌ن ، مرۆڤ بكڕیت ،ماده‌ى هۆشبه‌ر ئاڵ و گۆربكه‌یت ، گرته‌ و ڤیدیۆى سێكسى بكریت ، به‌ تایبه‌ت سێكس كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ…
 
 
نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ، كه‌ به‌ناوبانگترینه‌، پێى ده‌وترێت ڕێد روم ، ئێستا بزانین ڕێد رووم چیه‌ ؟
 
یه‌كێك پاره‌ ئه‌دات و ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت ٢٠ كه‌س سێكس له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ئه‌نجام بدات ، گروپێكى مافیایى پاره‌كه‌ وه‌ر ئه‌گرێت و به‌ شێوه‌ى لایڤ له‌به‌ر چاوت ئه‌نجام ده‌درێت .
 
خه‌لك هه‌یه‌ پاره‌ ده‌دات و ده‌ڵێـت ده‌مه‌وێت مرۆڤێك له‌به‌رده‌مم پارچه‌ پارچه‌ بكه‌ن و ته‌نها بۆ ئاره‌زووى خۆم ….
 
خه‌ڵك هه‌یه‌ پاره‌ ده‌دات بۆ سێكس كردن له‌گه‌ل مریشك و پشیله‌ و …هتد
 
 
ئایا پاشگرى ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ چین له‌ نێو دراك نێت؟
 
بێومان پاشگرى یان دومه‌ینى ئاسایى بریتیه‌ له‌ net ,org,info,com.edu,….هتد, به‌لام ئه‌وانه‌ى دارك نێت هه‌مویان onion كۆتایى دێت .
 
له‌ ڕووى پرۆگرامسازیه‌وه‌ پرۆژه‌ى تۆر به‌ چى نوسراوه‌ ؟
 
زۆربه‌ى كۆده‌كانى پڕۆژه‌ى تۆڕ به‌ زمانى پایسۆن (python) نوسراوه‌ و مالپه‌ره‌كه‌ش تا ڕاده‌یه‌كى ئێجگار زۆر له‌ لایه‌نى سیكوریتیه‌وه‌ به‌هێزه‌ وhttps و كورتكراوه‌ى (HTTP over TLS, HTTP over SSL and HTTP Secure) .
 
 
ئێستا پرسیاریه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، چۆن ئه‌م پاره‌یه‌ ئاڵو گۆڕ ده‌كرێت ؟
بێگومان گه‌ رهاتبا و له‌ڕێگاى بانكى ئاساییه‌وه‌ پاره‌كه‌ ئاڵوگۆر كرابا، ئه‌وا پڕۆژه‌ى تۆر شكستى ده‌هێنا ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك پێویستى به‌ ناوى سیانى نێرده‌ر و وه‌رگر ده‌بوو ، به‌ڵام وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێداوه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ له‌ ڕێگاى جۆره‌ پاره‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌بێت ، ئه‌ویش پێى ده‌ڵێت بیت كۆین .
 
بیت كۆین چیه‌ ؟
 
بیت كۆین ، پاره‌یه‌كى ئۆنلاینه‌ و سه‌ر به‌ هیچ ووڵاتێك نیه‌ و هیچ بانكێكى ناوه‌ندی نیه‌ ،له‌لایه‌ن نه‌ناسراوێكه‌وه‌ به‌ ناوى ساتۆشى ناكامۆتۆ ( Satoshi Nakamoto)وه‌ له‌ به‌روارى ١٣ئۆكتۆبه‌رى ٢٠٠٨ بڵاوكرایه‌وه‌ .
 
به‌هاى بیت كۆین چه‌نده‌ ؟
هه‌ر بیت كۆینێك به‌هاكه‌ى ٥٧٩ یۆرۆیه‌.
 
چۆن ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌ستده‌كه‌وێت ؟
بیت كۆین له‌سه‌ر بنه‌ماى چه‌ند هاوكێشه‌یه‌كى بیركارى دامه‌زراوه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌كه‌ به‌ ده‌ست بخه‌یت ، پێویسته‌ له‌ كه‌مترین ماوه‌ هاوكێشه‌كان شیكار بكه‌یت .
 
 
له‌باره‌ى سیخوڕى كردن به‌سه‌ر به‌كارهینه‌رانى دارك نێت ،به‌رێوه‌به‌رانى پرۆژه‌ى تۆر چی ده‌ڵێن ؟
 
پڕۆژه‌ى تۆڕ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات ، كه‌ سه‌دان ئه‌فسه‌رى ئێف بی ئاى و ده‌زگا سیخوڕی و ئه‌منیه‌كانى تر به‌ ناوى نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌و تۆره‌دا بونیان هه‌یه‌ و ئامانجیان ده‌ستگیر كردنی به‌كارهێنه‌رانه‌ ، به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى تازه‌ن و شاره‌زاییان باش نیه‌ .
 
 
ئه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ده‌زگا سیخوریانه‌ له‌ وولاته‌كانى (ئه‌مریكا ، ئه‌لمانیا ، به‌ریتانیا ، كه‌نه‌دا , مه‌كسیك …هتد) زۆر وولاتى تر كاریان ئه‌مه‌یه‌ ته‌نها چاودێرى ده‌كه‌ن ، بۆ نمونه‌ یه‌كیك كه‌ داواى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كات و دواى ریكه‌وتن ناونیشانى خۆى ده‌نوسیت ، ئه‌وا زۆر جار فرۆشیاره‌كه‌ ساخته‌ بوه‌ و كارمه‌ندى ده‌زگاى سیخورى بوه‌ و به‌مه‌ش ئه‌و داواكاره‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت .
 
ئایا سه‌ردانى كردنى دارك نێت مه‌ترسى هه‌یه‌ ؟وه‌ سوودى چیه‌ ؟
e-supari-a-peep-in-to-the-spooky-world-of-darknet-and-underground-cybercrime-syndicate-v10-5-638
به‌دڵنیایه‌وه‌ هه‌موو شتێك دوو لایه‌نه‌یه‌ ، لایه‌نى باشى تۆر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ داتا و زانیارى مه‌ترسیدارى تێدا ئاڵو گۆر ده‌كرێت به‌ تایبه‌تى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ویكلیكس پێش ئه‌وه‌ى له‌ پێگه‌ ئاساییه‌ كانه‌وه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ ئه‌وا له‌ ماڵپه‌ره‌كانى دارك نێت بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ .
 
مه‌ترسیه‌كانى ئه‌م تۆره‌ ئه‌وه‌یه‌ ، كه‌ پره‌ له‌ كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆر له‌ كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ، به‌ ئاسانترین شێوه‌ ده‌توانن هاكت بكه‌ن و زیانت پێ بگه‌یه‌نن و زانیاریه‌كانت دزه‌ پێ بكه‌ن و بلاوى بكه‌نه‌وه‌ .
 
له‌لایه‌نى ته‌ندروستیه‌وه‌ چۆنه‌ ؟
ده‌سته‌ى پزیشكانى ده‌روونى له‌ كالیفۆرنیا ، له‌ دواترین ڕاپۆرتى خۆیان ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسى ئه‌م تۆڕه‌ ده‌ده‌ن به‌وه‌ى زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى دارك نێت ده‌كه‌ن ،تووشى داڕمان و تێكچوونى ده‌روونى ده‌بن ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌دان دیمه‌نى سێكسى قێزه‌ون و كوشتن له‌به‌رده‌میاندا ئه‌نجام ده‌درێت .
 
زانیارى گشتى له‌سه‌ر هاكینگ چین ؟
ساڵانه‌ زیانى هێرشه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان ٤٠٠ ملیار دۆلاره‌ ،زیاتر له‌ ٩٠ ملیۆن هێرشى هاك بۆ سه‌ر كۆمپانیاكان و بانكه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و لەساڵی رابردوو كەرتی چاودێری تەندروستی رووبەرووی زۆرترین پەلاماری ئەلیكترۆنی بۆتەوەب ەشێوەیەكی گشتی (70%) ی هێرشە ئەلیكترۆنییەكان ئەنجامدرانی شاراوە و بزرن …
 
 
هه‌روه‌ها هاککه‌ران له ساڵی ٢٠١٧ هه‌وڵده‌ده‌ن زۆرترین پێگه‌یان لێ هاکبکه‌ن چونکه ئه‌یانه‌وێت رێژه‌ی ماڵپه‌ره‌ شاراوه‌کان وماڵپه‌ره گشتیه‌کان بکه‌نه‌وه‌ یه‌ک ئاست
پێشوتر له‌ لایڤێكى ٥٧ خوله‌كیدا باسى ئه‌و بابه‌ته‌مان كرد، له‌سه‌ر داواى هاوڕێیان ، پشتیوان به‌ خوا له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا لایڤێكى تر ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ ….
 
چۆن بچینه‌ ناو تۆڕ ؟
زۆرترین پرسیار كه‌ ئاراسته‌مان ده‌كرێن له‌ ماڵپه‌رى تێك ئای(techeye.org)چۆن بچینه‌ نێو ئه‌م تۆره‌ ؟
بۆیه‌ له‌ به‌شێكى زۆرى بابه‌ته‌كه‌مدا هه‌نێك له‌ زانیاریه‌كانم به‌ ناروونى هێشتۆته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كه‌سێك له‌ ئێمه‌وه‌ فێر نه‌بێت و سه‌ردانى ئه‌و تۆڕه‌ بكات …
 
مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى بابه‌ته‌كه‌مان چی بوو ؟
ماوه‌یه‌كه‌ له‌ چه‌ندین ڤیدیۆى یوتوب و په‌یجى ته‌كنه‌لۆژی منداڵى بچوك و هه‌رزه‌كارى كورد ڤیدیۆ دائه‌نێن و شانازى به‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ چونه‌ته‌ نێو داڕك نێـت ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هیچى لێ نازانن و به‌ڵكو وه‌كو شتێكى گشتى به‌س چونه‌ته‌ ژووره‌وه‌ ،وه‌ سه‌دان بابه‌ت و قسه‌ى ناراست ده‌رباره‌ى ئه‌و تۆره‌ بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ، بۆیه‌ پێم باش بوو بابه‌تێك بنوسم و وه‌كو یه‌كه‌م بابه‌تى زانستى و ئه‌كادیمى شیكردنه‌وه‌ بۆ دارك نێت بكه‌م …
 
ئامۆژگارى من چیه‌ ؟
به‌نده‌ وه‌كو شاره‌زایه‌كى بوارى ته‌كنه‌لۆژى و ئه‌زمونى زیاتر له‌ ١٠ ساڵ، ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كه‌ كاتى خۆتان به‌ شتى بێسوود به‌سه‌رمه‌به‌ن و هه‌وڵى چونه‌ ژووره‌وه‌ مه‌ده‌ن ، چونكه‌ سوودێكى لێوه‌رناگرن ، ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ئاساییانه‌ى كه‌له‌ دارك نێت ده‌بنه‌وه‌ ، زۆربه‌ى تووشى شڵه‌ژانى ده‌رونیت ده‌كه‌ن ….
 
 
كۆتا قسه‌شم حه‌ز ئه‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ بزانێت كه‌له‌ ئینته‌رنێت چی ده‌گوزه‌رێت ، وه‌ له‌وه‌ تێبگات كه‌ ئینته‌رنێت ته‌نها فه‌یسبووك و چات كردن نیه‌ ، به‌ڵگو جیهانێكى ترى شاراوه‌یه‌ هه‌یه‌ و ئێمه‌ لێ ى بێ ئاگاین….
 
 
ئه‌ندام عومه‌ر
شاره‌زاى بوارى ئینته‌رنێت, سه‌رۆكى ڕێكخراوى تێك ئاى بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

Comments are closed.