بە ناوی خوای بەخشندە
ڕۆژانە داتا کۆپی دەکەین لە کۆمپیوتەرەکەمانەوە بۆ ناو مۆبایلەکەمان
یاخود لە فلاشیکەوە بۆ فلاشیکی تر یاخود لە کۆمپیوتەرەوە بۆفلاش یاخود بۆ ناو هاردی خاریجی
بە هەر حاڵ هەندیک جار فایلەکانمان زۆر زۆرن کاتێک دەمانەوێت کۆپیان بکەین دەبینین کاتێکی زۆری پی دەچێت
بۆیە بەرنامەی Tera Copy کە یەکیکە لە بەرنامەکانی کۆمپانیای Microsoft
کاری ئەوەیە کە بە شیوەیەکی زۆر خیراو سی ئەوەندە داتاکان کۆپی دەکات
واتە ئەگەر لە کۆمپیوتەرێکەوە 30 گیگا داتا کۆپی بکەیت بۆ ناو هاردێکی خاریجی
لەوانەیە بە 45 دەقە کۆپی ببێت
بەلام ئەگەر بەبەرنامەی تیراکۆپی بیکەین ئەوا بە 20 دەقە یان 15 دەقە کارەکەمان بۆ دەکات و زۆر سەرکەوتووە
ئەم بەرنامەیەبۆ هەموو ویندۆسیک دەبێت
Windows XP یان Windows 7 یان Windows 8 یان Windows 10
ئیستا دەتوانن بەرنامەکە دابەزینن لە زیپی شەیر
پاشان دوای ئەوەی بەرنامەکەت دابەزاندە ناو کۆمپیوتەرەکەت
ئەوە بە شیوەیەکی ئۆتۆماتیکی داغڵ دەبێتە ناو بەرنامەکانی کۆمپیوتەرەکەت واتە پیویست ناکات وەک بەرنامەیەکی جیا کاری لەگەلدا بکەیت وەک ئەم نمونەیە
کاتێک فایلێک دەستنیشان دەکەیت و Copy دەکەیت کاتێک دەتەوێت Paste بکەیت
بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ئەم بەشە دیتە سەر شاشەکە کە نوسراوە Copy With Tera Copy واتە ئەو فایلەی دەستنیشانت کردوە بە بەرنامەی تێرا کۆپی بۆت نقل بکەین یاخود نا
ئەگەر ئەوەی سەرەوە هەلبژێریت ئەوە لە ڕێگەی TeraCopy فایلەکانت کۆپی دەبێت
ئەگەر ئەوەی دووەمت هەڵبژارد کە نوسراوە Copy With Explorer واتە لە ڕیگەی ویندۆسەکەوە کۆپی دەبێت
بە هیوای سود مەند بوون