کۆمپانیای ئەپڵ لەدوای دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ئایفۆن ئێکس بە سەرکەوتوویی، بڕیارە لەساڵی ۲٠۱۹ نەوەی نوێی  ئایفۆن ئێکس  بڵاوبکاتەوە.

نەوەی نوێی ئایفۆن ئێکس خاوەنی کامێرایەکی بەهێز دەبێت ، بەمەش کامێرای سەرەکی ۱۲ مێگاپکسڵ دەبێت ، بەپێی ڕاپۆرتێک نەوەی نوێی ئایفۆن خاوەنی  سێ  کامێرا دەبێت کە توانای نزیککردنەوەی 5 ئەوەندەی هەیە بەبێ ئەوەی کوالێتی وێنەکە تێکبچێت، ئەمەش  لەکاتێکدا کە لە ئایفۆن حەوت پڵەس و هەشت  پڵەس و ئایفۆن X تەنها 2 ئەوەندە توانای نزیککردنەوەی هەیە ،  وە  نەوەی نوێی ئایBnفۆن ئێکس خاوەن لێنزی 6P دەبێت کە یارمەتی زیاتری ئەپڵیکەیشنەکانی ARKit دەدات.

 

شارەزایانی بواری تەکنەلۆژیا ئاماژەیان بەوە داوە کە زیادکردنی سێ لێنزی کامێرا لەلایەن ئەپڵ بۆ ڕکابەریکردنی سمارتفۆنی Huawei P20 Pro یە  کە بەم دواین بەرهەمی کۆمپانیای هواوەی نمایشی کردو   و خاوەنی سێ  لێنزی کامێرایە کە کوالێتییەکی ئێجگار بەرزی هەیە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.