لە رووی بەکارهێنان و ئاستی فرۆشتنەوە، بازاڕی ئایفۆن 7 بە بەراورد لەگەڵ ئایفۆن 8 باشتر بووە.
بە گوێرەی مالپەری بزنس ئینسایدەر بڵاوی کردۆتەوە ئایفۆن 7 بەپێش ئایفۆن 8 دەکەوێت لە رووی فرۆشتنەوە . ئەمە لە کاتێکدایە هەر جۆری ئایفۆنێک خرابێتە بازارەکانەوە فرۆشیارێكی زۆری ھەبووە لە سەرانسەری جیھان.
بە گوێرەی ئەو داتایانەی کە بزنس ئینسایدەر بلاوی کردۆتەوە ئایفۆن 7 پرفرۆشترین بووە بە بەراورد بە ئایفۆن 8 کە بریارە مانگی داهاتوو ئایفۆن 10 نمایش بکرێت ، بەپێی ئەو پێشبینیانەی کراون ئایفۆن 10 ئەبێتە هۆی دڵخۆشی بەکارهێنەرانی.