زۆربەمان دیزاینکردن و  بیرۆکەیەکی ڕیکلامی لامان زۆر ئاسانترە لە کردنەوەی فایلێک لە فۆتۆشۆپ، وە زۆرجار دانیشووین و بیرمان کردۆتەوە تا بیرۆکەیەکی جوانمان بۆ بێت ، کە بیرۆکەکان لە ماوەی چەند چرکەیەکی کەمدا دێن   ، بەڵام نازانین چۆن دەستپێبکەین ؟  یاخود بوێری ئەوەمان نییە بچینە سەر دەستپێکردنی کارەکە وەک دەزانین و دەبیستین و دەخوێنینەوە هەزاران ئامۆژگاری هەیە بۆ دەستپێکردن بە دیزاین.
• لێرەدا حەوت خاڵ بۆ ئێوەی ئازیز دەخەینە روو کە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت.

 

١- سەرەتا بە سەرچاوە بیرۆکەدەرەکان دەستپێبکە

سەرەتا پێش ئەوەی دەست بکەیتە ماوس یان دەست بکەی بە وێنە کێشان ، ئەوا  ئارت بۆردێکی نوێ بکەوە لە پرۆگرامەکانی ئلسترەیتەر و فۆتۆشۆپدا هەوڵ بدە لە پێشانگا جیهانییەکان و وێبساتە جیهانیەکان بە دوای هاوشێوەی ئەو کارەی کە لەبەردەمتدایە بگەڕێ و هەوڵ بدە ئەوەی دەتەوێت تیایاندا بە دەستی بهێنەو بۆ ئاسانکاری زیاتر بۆخۆت فایلێک بکەرەوە.

٢- دەست بکە پلاندانان و ڕێکخستن

زۆرجار کاتێک دەمانەوێ دیزاین بکەین سەرەتا پلان و رێکخستن پشتگوێ دەخەین بۆیە گرنگە کە پێش ئەوەی دەستبکەیت بە کارەکەت هەموو زانیارییەکان لەسەر داواکار یاخود ئەو کڕیارەت دەستبکەوێت کە چی دەوێت و ئەو بەرنامانەی کە تۆ ئیشی بۆ تیا دەکەیت،  وە زۆر گرنگە بزانی لەکوێوە دەست پێدەکەی بۆ نمونە داوای ئەمانەت لێ بکەن  (پۆستەر – بزنس کارت – لۆگۆ – پیشاندانی ڤیدیۆیەکی ڕیکلامی – دیزاینی کەڤەر – وێبسایت….) وا باشترە لە لۆگۆکەوە دەستپێبکەیت، چونکە هەرچی کارەکانی ترە پەیوەستدەبن بە لۆگۆکرەر، دواتر کارتەکە دواتر پۆستەرەکەو ڤیدۆکەو هتد….

۳ -دواتر دەست  بە بەکارهێنانی وەرەقە بکە

بۆ نمونە بیرۆکەیەکت بە مێشکدا هاتووە، ڕاستەوخۆ وەرەقەو قەڵەمەکە دەربهێنەو دەست بکە بە نووسینەوە و وێنەکێشانی پێش ئەوەی بڕوات، وە بیرۆکەکان زۆر نامێننەوە بۆ کاتێکی زۆر دەتوانیت کە دەستبکەی بە دروستکردنی لۆگۆ و دیزاینەکانت لەسەری.

٤- گرنگە بۆردێکی تایبەت بە کارەکە دروستبکەی

هەستە بە چاپکردنی ئەو شتە گرنگ و سەرەکیانەی کە بەکەڵکت دێن لە دیزاینە نوێکەدا، ئەو وێنانەی کە دەستتکەوتن و بیرۆکە بەخش دەبن بۆت و پەیوەندییان بە کارەکەتەوە هەیە، هەمووی چاپ بکەو لە بەردەم خۆت هەڵیانبواسە، هەر بیرۆکەیەکی کۆنی تریش کە لای خۆت هەڵتگرتووە دەریان بکەو بیخە بەرچاوت، چونکە زۆر جار بیرکردنەوەکان شتە ئاسانەکان لەبیر دەکەن .


٥- کاتێکی دیاریکراو  پڕۆژەکە دابنێ

هەوڵبدە کە کاتژمێری کارکردنت  بێ سەرەو بەرە نەبێ یاخود لە خۆوە نەبێت بۆ نموونە ئەمڕۆ دوو کاتژمێر کاربکەیت و بۆ بەیانیەکەی ١٦ کاتژمێر کاتی خۆتی پێوە بەسەر بەریت، ئەمەش وا دەکات کاتی تەواوت نەبێت بۆ پشوودان و چاو و مێشک ماندوو دەبێت، بۆیە ئەم کێشەیە زۆربەمان پێوەمان ناڵاندووە و باشترین ڕێگەچارە ئەوەیە کە کاتەکان دیاریبکەین .


٦- بەوە دەستپێبکە کە ئارەزوی دەکەی

لەوانەە تۆ  لەیەک کاتدا لە کارێک زیاترت لەبەردەستدا بێت وەک (لۆگۆ – پۆستەر – کارت – ڤیدیۆ)، بۆیە ئەگەر بەوەی دەستپێبکەیت کە خۆت حەزت لێیە ئەوە بواری داهێنان لە کارەکاندا زیاتر دەبینرێت،

۷-بەسەر کارە کۆنەکانتدا بچۆرەوە

زۆربەمان  کە دادەنیشن بە دیار دیزاینێکەوە دەگەینە خاڵێکی بەربەست تیایداو ناتوانین بەردەوامبین لەوەی کە دەمانەوێت، بەڵام بە  لەبەرچاوگرتنی بواری دەروونی دیزاینەرەکەو کاتی بلۆکبوونی لە کاتی کارەکیدا بچۆرەوە سەر کارە کۆنەکانت، ئەو کاتانە بێنەرەوە پێش خۆت کە چۆن تێتپەڕاندوون و توانیوتە بگەیتەوە بە ئامانج و هەرگیز مەوەستە لەو ڕێگرییانەی کە دێنە بەردەمت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.