لە ئێستادا کۆمپانیاکانی بواری بەرهەم هێنانی مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان کێبرکێ دەکەن لەسەر دروست کردنی کاتژمێری هۆشمەند بە تایبەتمەندی زۆر بەرز، لەوانەش هەریەکە لە کاتژمێرە بەناوبانگەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ و سۆنی و هواوی ….هتد.
جیا لەوەش بەردەوام گەشەپێدەران کۆمپانیاکانی خاوەن ئاپە بەناوبانگەکان هەوڵی ئەوە دەدەن لەگەڵ نوێترینی وەشانەکان بڕۆن و بەردەوام بن لە دروست کردنی وەشانی ئەپەکانیان بۆ کاتژمێری زیرەک.

لە نوێترین هەواڵیشدا ، کۆمپانیای گووگڵ چەند ڕۆژێک لەمەو بەر وەشانی دوەمی ئەندرۆیدی بۆ کاتژمێرەکانی هەڵگری وەشانی ئەندرۆید بڵاوکردەوە.
لە دوای چەند رۆژێکی کەم گەشەپێدەرانی تەلەگرام ، رایانگەیان کە وەشانێکی تایبەتیان بۆ کاتژمێرە هۆشمەندەکان دروست کردوە و بەکارهێنەران دەتوانن زۆر بە ئاسانی و بە خێرایی نامە ئاڵوگۆڕ بکەن و گروپ چا بکەن و چەند تایبەتمەندیەکی تر لە رێگەی کاتژێمەرە هۆشمەندەکانیانەوە ئەنجام بدەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.