چۆنیەتی ناردنی ئەو بەرنامانەی کە لەناو مۆبایلەکانمان دان بۆ هاوڕێیان بە ئاسانترین شێواز.
زۆر کات هەیە بەرنامەیەکمان هەیە لە مۆبایلەکانمان (ئەندرۆید) دەمانەوێت بینێرین بۆ کەسانی تر. بەڵام لەوانەیە نەزانین چۆن دەنێرین!
زۆرێک لە بەرنامە هەیە ئەم کارە دکەن ، بەڵام بەشێکیان کێشەیان هەیە ، یاخود بەکارهێنانی ئاسان نیە.
لێرەدە ئاشناتان دەکەین بە بەرنامەیەک کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان و تەنها بەچەند هەنگاوێکی کەم دەتوانی بەرنامەکە بنێری.
بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە کلیک لێرە بکە
سەرەتا بەرنامەکە بکەوە ، هەموو ئەو بەرنامانە دەبینی کە لەناو مۆبایلەکەت هەیە .
پاشان ئەو بەرنامەیە دیاری دەکەین کە دەمانەوێت بینێرین.
پاشان پەنجە دەنێین بە دوگمەی شەیر.
دواتر ئەو رێگایە هەڵدەبژێرین کە دەمانەوێت بەرنامەکەی پێ بنێرین ،واتە لە رێگەی وایەرلێس، یاخود بلوتوس ….هتد. و دایدەگرین.
ئەم ابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە