یه‌كێك له كێشه به‌رده‌وامه‌كانى به‌كارهێنه‌رانى ئۆپه‌ره‌ین سیته‌مى ئه‌ندرۆید واته مۆبایله‌كانى (گالاكسى ، ئێڵ جى ، نێكسس، ئه‌سێ، هواوى، سۆنى ،مۆترۆلا..هتد) ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له به‌رنامه و یاریه‌كان ناتوانن له ووڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
له وانه فێركاریه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ماندا ، هه‌نگاو به هه‌نگاو چۆنیه‌تى ڕووت كردنى هه‌موو ئه‌و مۆبایلانه‌تان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه به بێ به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر ،هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى گۆڕینى ئه‌ژمار(ئه‌كاونت)ه‌كه‌ت بۆ وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسانى بتوانیت سوود له‌سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارى و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان وه‌ربگرێت .
هه‌ر له‌و وانه فێركاریه‌دا چۆنیه‌تى هاكك كردنى پاره‌ى یاری و بڕینى قۆناغه‌كان به ئاسانترین شێوه بۆتان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه ..
پێش ئه‌وه‌ى ده‌ست بكه‌ین به فێركاریه‌كه ، پێویسته زانیاریتان هه‌بێت له‌سه‌ر رووت , زۆترین پرسیار كه خوێنه‌ران ئاراسته‌ى ئێمه ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌یه ، كه رووت چیه ؟سوودى چیه ؟وه زیانى رووت كردن چیه ؟
وه‌لامى ئه‌و ٣ پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه :
ڕوت كردن چیە ؟
– بریتیە لە كرداری بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زیادە لە ناو مۆبایل كە لەڕێگەی ئەم كردارەوە دەتوانیت بەرنامەی ڕێگەپێنەدراو دابەزێنیت و چەندەها بەرنامەش كە بەبێ ڕوت كردن ئیش ناكەن و سودمەندن و پێویستن.
٢. سودەكانی ڕوت كردن چین ؟
– بەهۆی ڕوت كردنەوە دەتوانیت هەندێك بەرنامەی تایبەت ئیش پێبكەیت كە بەبێ ڕوت كردن ئیش ناكەن، ئەو بەرنامانەش زۆرن، هەروەها دەتوانیت ڕومی دروستكراو واتە نافەرمی دابەزێنیت، و ( هەموو ) داتای ناو مۆبایلەكەت باك ئەپ بكەیت و بیهێنیتەوە لە كاتی پێویست دا كە ئەمانە هیچیان بەردەست نین بە بێ كرداری ڕوت كردن.
٣. زیانی ڕوت كردن چیە ؟
– تاكە زیانی ڕوت كردن بریتیە لەوەی كە گرەنتی مۆبایلەكەت لادەبات، پێم وابێت بۆ كوردستان شتێكی ئەوتۆ نیە چونكە لێرە شتێك نیە بە ناوی گرەنتی ! بەڵام ئەمەش چارەسەر دەكرێت بە دوبارە دابەزاندنەوەی ڕومێكی تری فەرمی ئەندرۆید كە دەبێتە هۆی لابردنی ڕوت كردنەكە.
بۆ ئه‌نجام دانى هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى سه‌ره‌وه ، پێویستمان به كۆمه‌ڵێك ئه‌پڵیكه‌یشن(به‌رنامه هه‌یه) كه به‌رنامه‌كان دانه دانه له ڤیدیۆكه دا باس كراوه ، بۆیه وا باشتره سه‌ره‌تا سه‌یرى ڤیدیۆكه بكه‌ین پاشان به‌رنامه‌كان دابه‌زینیت و كاریان پێ بكه‌یت …
ئه‌پڵیكه‌یشن(به‌رنامه)ه‌كان بریتین له :
#SuperSU.apk
https://apkpure.com/supersu/eu.chainfire.supersu
#Root Checker.apk
https://play.google.com/store/apps/details…
#Root Check2.apk
https://play.google.com/store/apps/details…
#Lucky Patcher.apk
http://www.androidfd.com/lucky-patcher-latest-apk-free-down…
#Kingo ROOT.apk
#Hola.apk
https://play.google.com/store/apps/details?id=org.hola&hl=en
#GetApk Market.apk
http://www.appsfan.org/2015/05/getapk-market.html