لەکاتی زۆر بەکارهێنانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ کە تۆز و پیسیان لەسەر دەنیشێت، پێویستە بە ڕێگەیەک پاکبکرێتەوە کە زیان بەو ئامێرانە نەگات و نەبێتەهۆی لەکارکەوتنیان.

لەکاتی پاککردنەوەی شاشەی کۆمپیوتەر نابێت بڕێکی زۆر لە ئاو یاخود کەرەستەکانی تری پاککردنەوە کە ماددەی کیمیاییان تێدایە بەکاربهێنرێت، بەڵکو دەبێت بڕێکی کەم ئاو بدرێت لە پارچە قوماشێکی پاک یان لۆکە و شاشەی کۆمپیوتەری پێ پاکبکرێتەوە.

3C810264-1DD3-41BD-BE50-A8294CA2956A

وە کیبۆردی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ بەهیچ جۆرێک نابێت بە ئاو کەرەستەی تر پاکبکرێنەوە، پێویستە بەو کەرەستانەی کە هەوایان هەیە وەک وشککەرەوە کە لە دوورەوە هەواکەی لێبدرێت یان بە بەکارهێنانی فڵچە یاخود پارەچە قوماشێکی ووشک پاک بکرێنەوە، بۆئەوەی تۆز و خۆڵەکەیان نەمێنێت.

3F75D0C3-31B3-4347-884A-9FF78409B1F2

هەروەها بۆ پاککردنەوەی ناوی کۆمپیوتەر باشترە ببرێتە لای کەسانی شارەزا لە چاککردنی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ ئەوان بە کەرەستەی تایبەت پاکی دەکەنەوە.

هەروەک لە هەواڵەکەی ماڵپەڕی ” computer-wd”دا هاتووە، دوای تەواو دڵنیابوونەوە لە پاککردنەوەی ئامێری کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و نەمانی تەڕی و جوان وشکبوونەوەی ئەوکات دەتوانرێت بدرێت لە کارەبا و دووبارە کاری پێبکرێتەوە.

 

سەرچاوە:: ئێن ئارتی ۲

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.