دوای دەرکردنی Xbox One X ماتکڕۆسۆفت رایگەیاند كه ئه‌مە به‌هێزترین سته‌یجی یاره‌ییه‌كانه تا ئێستابەرگەم ھاتبێت، به‌تایبه‌ت كه به‌راوردی كردبوو به سته‌یجه ڕكابه‌ره‌كه‌ی تری له سۆنی PS4 Pro، ئاماژه به‌وه كراوه كه ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه ناوه‌كییه‌كانی مایكرۆسۆفت زاڵن به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی له سۆنی، به‌تایبه‌تیش قه‌باره بچووكه‌كه‌ی كه جێگای بایه‌خە و سەرنجڕاکێشە .
له ڕووی کوالیتی دیزاین و Dimensions مایكرۆسۆفت توانیویه‌تی هه‌موو هێز و تواناكه‌ی له ئامێرێكی قه‌باره بچووك کۆبکاتەوە و دوورییه‌كانی Xbox One X بریتین له 29.9 سم × 23.9 سم پانی و به‌رزیشی ده‌گاته 5.99 سم، هه‌رچی سته‌یجی PS4 Proیه زۆر جیاوازه له وەشانەکانی پێشوتر كه ئه‌مه‌یان پانیی 32.7 سم و قووڵیشی 29.4 سم و به‌رزیی ده‌گاته 5.5 سم.
وە كێشی Xbox One X كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 3.8 گیلۆگرام، سته‌یجی یاریی سۆنیش كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 3.3 كیلۆگرام، جیاوازییه‌كه‌یان به نزیكه‌یی ده‌گاته نیوو كیلۆگرام، ئه‌م خاڵه له قازانجی PS4 Pro یه و خاڵێكی جیاوازبوونی Xbox One X ده‌سڕێته‌وه، ئه‌مه له ڕووی Dimensions، به‌ڵام سته‌یجی مایكرۆسۆفت له ڕووی دیزاین و Rectangle ساده‌كه‌یه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی، كه وای كردووه دانانی ئامێره‌كه له هه‌ر جانتایه‌ك كارێكی ئاسایی بێت و كێشه‌ی نەبێت.
– له ڕووی پرۆسێسەرەوە هه‌ر یەکێکیان پشت ده‌به‌ستێ به پرۆسیسه‌ری 8 Core له‌گه‌ڵ هه‌بوونی جیاوازی له خێراییه‌كانیاندا، PS4 Proی سۆنی پشت ده‌به‌ستێ به پرۆسیسه‌رێك كه خێراییه‌كه‌ی 2.1 گێگا هێرتزه، به‌ڵام Xbox One X پشت ده‌به‌ستێ به پرۆسیسه‌رێك كه خێراییه‌كه‌ی 2.3 گێگا هێرتزه.
لە رووی Graphics Processor لەوەیان جیاوازیی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو پلاتفۆرمه‌كه‌دا ھەیە، پێویسته ئه‌وه بزانین كه پێوانه‌ی Graphics Processor له سته‌یجی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به TFL OPS ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به مانای ترلیۆنێك كرداری خاڵێكی Floating له یه‌ك چركه‌دا، پرۆسیسه‌ری وێنه‌ی Xbox One X پاڵپشتی ده‌كات له TFL OPS 6 به‌خێرایی 326 گێگابایت/ چركه، كه‌چی پرۆسیسه‌ری سته‌یجی PS4 Pro كار ده‌كات به هێزی TFL OPS 4.12 و به‌خێرایی 218 گێگابایت/ چركه، له‌مه‌شدا به‌ڕوونی هێز و خێرایی پرۆسیسه‌ری گرافیكی سته‌یجی مایكرۆسۆفت به‌دەر ده‌كه‌وێت به‌رامبه‌ر به ڕكابه‌ره‌كه‌ی كه سته‌یجی سۆنییه.