زۆربەی جار بەکارھێنەرانی ئەندرۆید داواکاری ئەوە ئەکەن کە چۆن مۆبایلەکانیان رووت بکەن بێ ئاگان لەوەی کە زیانەکانی چین، لێرەدا ئاشناتان ئەکەین بە پێنج ھۆکار کە وادەکات ھەرگیز مۆبایلەکانتان رووت نەکەن .
یەکەم ھۆکار : مەترسی سکوێرێتی
بە رووتکردنی مۆبایلەکەتان ئێوە کۆنترۆلی تەواوەتی ھەموو سیستەمەکە ئەگرنە ژێر دەست و سیستەمی مۆبایلەکەت لە ژێر سکوێرێتی کۆمپانیا نامێنێت وە تۆ دوای داگرتنی کۆمەلێک پرۆگرام ئەتوانن بچنە بنیچەی زانیاریەکانتەوە زۆر بە ئاسانی دزەی پێبکەن ھەر پرۆگرامێک کە پاڵپشتی رووتی پێدەدەیت لە توانایدایە گشت زانیاریەکانی ناو مۆبایلەکەت دەست بەسەردا بگرێگ چونکە دەسەلاتی تەواوەتی پێدەدەیت ھەر بۆیەش ئەوەش زۆر مەترسیدارە .
ھۆکاری دووەم : لە دەست دانی گرەنتی مۆبایلەکە
لە ھەر شوێنێک مۆبایلەکە بکڕیت گرنتی لەگەڵدابێت بۆ ھەر ماوەیەک بێت گەر لەو ماوەیەدا ھەر کێشەیەک ڕوویدا بتەوێت بیبەیتەوە بۆ بنکەی کڕین تاوەکو بەھۆی ئەو گرنتیەوە بۆت چاک بکەنەوە بەڵام گەر ببینن مۆبایلەکەت رووت کردووە ئەوە دەست بەجێ ماوەی گرنتیەکەت ھەلدەوەشێتەوە وە بۆت چاک ناکەنەوە بەوجۆرەش زیانێکی زۆر لە خۆت دەدەیت پێویستە دواتر بۆ چاکردنەوەی بڕە پارەیەکی لێبدەیت لە دوکانێکی تر چاکی بکەیتەوە .
ھۆکاری سێیەم : رێگا جیا جیاکانی رووتکردنی مۆبایلەکەت دەبێتە ھۆی تێکدانی مۆبایلەکەت
ھەموومان باش دەزانین بۆ روتکردنی ھەر مۆبایلێک رێگا و فایلی جیای ھەیە ھەر مۆبایلێک بە فایل و رێگای جیاوە دەکرێت ھەندێک جۆر رووت کردن لەسەر کۆمپیوتەرەوە ئەکرێت ھەندێک جۆر لە خودی مۆبایلەکەوە زۆربەی جار دوای روتکردنی مۆبایلەکە سیستەمی مۆبایلەکە لە کار دەکەوێت ئەوەش وادەکات دووبارە سیستەمی لێبدەیتەوە و زانیاریەکانی ناو مۆبایلەکەت لەدەست دەدەیت جا گەر نەزانی چۆن سیستەمی لێبدەیتەوە ئەوە پێویستە بیبەیتە بازار بە برێک پارە چاکی بکەیتەوە ئەوەش خۆی لە خۆیدا زیانێکی ترە .
ھۆکاری چوارەم : ئەپدەیتت پێناگات
ئەو مۆبیلانەی کە روت دەکرێن ئیتر ناتوانی لە رێگای خودی مۆبایلەکەوە بەرزی بکەیتەوە بەڵکو ئاماژە بەوە دەکات کە ئیتر ناتوانی بەرزی بکەیتەوە پێویستە لەرێگای پرۆگرامی ئۆدین یان زۆر جۆری تر بەرزی بکەیتەوە بەوجۆرەش دووبارە زانیاریەکانت لەدەست دەدەیت و بێبەش دەبیت لە ئەپدەیتی خۆکارانەی مۆبایلەکەت .
ھۆکاری پێنجەم : تێکشکانی سیستەمەکە
زۆربەمان لەو بڕوایەداین بە رووتکردنی مۆبایلەکەمان سیستەمێکی خێراتر لەسەر مۆبایلەکەمان بەردەست دەبێت بەڵام ھەڵەی بەھۆکاری داگرتنی ئەو ھەموو پرۆگرامانەی کە کار بە رووت دەکەن وا دەکات  سیستەمی مۆبایلەکەی تێکبدات و خاوی بکاتەوە یاخود درەنگ ھەڵبوونەوەی سیستەم و چەندەھا ھۆکاری تریش .

ژێده‌ر : کوردزۆن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.