هه‌موو ساڵێك له‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێ و كۆتاییهێنان به‌ ساڵی ڕۆیشتوو زۆربه‌ی میدیا جیهانیه‌كان ڕاپۆرت و شڕۆڤه‌ی ڕووداوه‌ گرینگه‌كانی ساڵ ده‌كرێت بێگوومان له‌ ئێستاشدا به‌ هۆی نزیكبونه‌وه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ و كۆتاییهێنان به‌ ساڵی ٢٠١٦ ڕووداو گه‌لێك هه‌ن كه‌ له‌ میدیاكان و شه‌قام و چین و توێژه‌كان باسی لێوه‌ ده‌كرێت و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی باشتركردن و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵه‌.

ئێمه‌ش لێره‌دا باشترین ئه‌و ئمێرانه‌مان بۆ هه‌ڵبژاردوون كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ خرانه‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران و له‌ پاڵ ئه‌مه‌شدا هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازین كه‌ ساڵی ٢٠١٧ ئامێری ته‌كنه‌لۆژی به‌سوودتر و زیره‌كتر بخرێنه‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران.
——————————
باشترین مۆبایلی ٢٠١٦
YNnZzN7o3Svq8De4LxPiYT-650-80
یه‌كه‌م : سامسونگ گالاكسی ٧ ئێج
هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ دا گالاكسی نۆت ٧ بووه‌ په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌سه‌ر مێژووی كۆمپانیای سامسونگ به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا مۆبایلی گالاكسی ٧ ئێجیش توانی قه‌ره‌بووی ئه‌م زیانانه‌ی بۆ بكاته‌وه‌ و باشترین مۆبایل بێت بۆ ٢٠١٦ به‌ هۆی هه‌بوونی كامێرایه‌كی باش و به‌هێزی پاتریه‌كه‌ی و به‌خشینی دیزاینێكی ناوازه‌ به‌ ڕووكاری مۆبایله‌كه‌ و هه‌بوونی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تری ناوازه‌.
دووه‌م : سامسونگ گالاكسی ٧
سێیه‌م : ئایفۆن ٧ پڵه‌س
—————————–
باشترین تابلێتی ٢٠١٦
AzcoJNsP33ciL7NgNncoeT-650-80
یه‌كه‌م : ئایپاد پڕۆ ٩.٧
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایپاد ئایه‌ر ٢ دوای ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوون كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیپاده‌ نوێیه‌كه‌ی پێشه‌نگی باشترینی ئایپاده‌كانی وه‌رگرته‌وه‌ به‌ هۆی هه‌بوونی شاشه‌یه‌كی ناوه‌زه‌ی ١٢ ئینجی و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی تر.
دووه‌م : سامسونگ گالاكسی تاب ئێس ٢
سێیه‌م : ئایپاد مینی
—————————–
باشترین كۆمپیوته‌ری ٢٠١٦
xetcwXc3n32bBwd3d4gGeT-650-80
یه‌كه‌م : دێڵ ئێكس پی ئێس ١٣
نوێترین كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای دێڵه‌ كه‌ شاشه‌یه‌كی ناوازه‌ و ته‌نكی هه‌یه‌ هه‌روه‌ها بۆ كاری دیزاین وێنه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌به‌خشێت به‌رگه‌ی كاركردن ده‌گرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ.
دووه‌م : ڕه‌یزه‌ر بلاد ستێرث
سێیه‌م : ئه‌سوس زین بوك
—————————–
باشترین كامێرای ٢٠١٦
BB8Y3ZLuqPH8tTJakpyvgT-650-80
یه‌كه‌م : فوجی فیلم ئێكس تی ٢
گرینگترین نوێكاری ئه‌م كامێرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڤیدیۆ به‌ شێوه‌یه‌ی فۆڕ كه‌ی ڕیكۆرد ده‌كات.
دووه‌م : كانون ٥ دی
سێیه‌م : نیكۆن دی ٥٠٠
—————————–
باشترین ئامێری یاریه‌ ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان
tnerMCpt3QbxjxYFJmNEZT-650-80
یه‌كه‌م : ئێچ تی سی ڤایڤ
له‌ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئێچ تی سیه‌ و گرینگترین تایبه‌تمه‌ندیشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندی VR ی تیادا هه‌یه‌.
دووه‌م : ئێكس بۆكس وه‌ن ئێس
سێیه‌م : پله‌یسته‌یشن ئێس پڕۆ
—————————–

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.