كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنی داوا له‌هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر پێشنیارو بۆچوونێكیان هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ڕوو، بۆئه‌وه‌ی بۆ رۆبۆته‌ زیره‌كه‌كه‌ی زیادبكه‌ن كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌رهه‌می هێناوه‌، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌ش به‌هه‌وادارانی به‌رنامه‌سازی كردووه‌ تا بتوانن داهێنان له‌و بواره‌شدا بكه‌ن.

رۆبۆته‌ زیره‌كه‌كه‌ ناوی (بێره‌) و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی لێفرۆشراوه‌، هاوكات ئه‌م رۆبۆته‌ توانای پێشكه‌شكردنی قاوه‌و پێكێنینی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌توانێت وه‌ك خزمه‌تكارو فرۆشیاریش له‌ 500 كۆمپانیای ژاپۆنیدا كاربكات.

كۆمپانیای سۆفت بانك كه‌ ئه‌م رۆبۆته‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌ ئێستا كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی به‌رنامه‌سازی له‌به‌رده‌ستایه‌ كه‌ ده‌توانێت بۆ پێشخستنی زیاتری رۆبۆته‌كه‌ به‌كاریبهێنێت، كۆمپانیاكه‌ نیازیوایه‌ پێشئه‌وه‌ی رۆبۆته‌كه‌ بنێرێت بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م كه‌ره‌سته‌ی به‌رنامه‌كان ئاشكرابكات.

جێی باسه‌، ئه‌م رۆبۆته‌ به‌ 198 هه‌زار یه‌ن كه‌ ده‌كاته‌ 1800 دۆلار ده‌فرۆشرێت، زۆرترین داواكاری كڕینیشی له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدایه‌.

س/خاك

1

2

4

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.