دوای ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی ئه‌مساڵی ئه‌پڵ باس له‌وه‌كرا كه به‌ر له كۆتایی ساڵ به‌رنامه‌ی سوپه‌ڕ ماریۆ بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م یاریه ده‌خرێته گه‌ڕ دوای چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر له ١٥ی ئه‌م مانگه به فه‌رمی به‌رنامه‌ی سوپه‌ر ماریۆ له ئه‌پ ستۆر خرایه كار و له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی سه‌ره‌تایدا ٣٧ ملیۆن جار له ماركێتی ئه‌پ ستۆر دابه‌زێندرا و بڕی ١٤ ملیۆن دۆلاریش بووه ئه‌و بڕه‌ی كه له‌ماوه‌ی ٣ ڕۆژه‌دا قازانجی تیادا كرا له لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵ.
١١ ملیۆن ژماره‌ی ئه‌و ئه‌كاونتانه‌ن كه به‌كارهاتوون بۆ دابه‌زاندنی ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌م ٣٧ ملیۆن جاره‌دا ، كۆماری به‌ریتانیا بڕی ١.٥ ملیۆنی به‌رده‌كه‌وێت له ڕێژه‌ی ژماره‌ی دابه‌زاندنه‌كان و ئه‌مریكاش ١١ ملیۆن و ژاپۆنیش ٧.٥ ملیۆن و وڵاته‌كانی تریش ١٧ ملیۆن جار ئه‌م كرداره‌یان له ئه‌پ ستۆر تیادا ئه‌نجام دراوه.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی قازانج كردنه له ژماره‌ی ئه‌و دابه‌زاندنانه به‌هه‌مان شێوه‌ی ڕێژه‌ی زۆری دابه‌زاندنه‌كه ئه‌مریكا پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت به ٨ ملیۆن دۆلار قازانج كردن له‌و ١٤ ملیۆنه‌و ژاپۆنیش به ٣ ملیۆن سوودمه‌ندی دووه‌مه و كۆماری به‌ریتانیاش به ٦٠٠ هه‌زار دۆلار له ڕیزبه‌ندی سێیه‌مه و وڵاته‌كانی تریش به ٢.٤ ملیۆن بڕی قازانجه‌كه‌یان پڕ كردۆته‌وه.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت