لە دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچونێکی زۆر دەرکەوت کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەچەن ناوچەیەک لەکار کەوت و بێ گومان کوردستان و عێراقیشی گردۆتەوە و بەکار هێنەران چەن کێشەیەکیان بۆ دروست بوە ،
یەکێک لەوکێشانە بەکارهێنەر ناتوانێ بچێتە نێو ئەکاونتەکەی
یان ناتوانێ پۆست بکات و هیچ لێدوانێک بنوسێت یان ناتوانێ پۆستی نوێ ببینی
لە ڕاپۆرتێک ماڵپەری ذا دایلی ستار ـی بەریتانی ڕایکەیاند ڕۆژی چوارشەممە فەیسبووک لە هەزاران ناوچە لەکار کەوتوە،
لە هەموو ئەوروپا و بەریتانیا و هەندێک ناوچەی ولایەتە یەگرتۆکان بەکار هێنەران ناتوانن بچنە نێو هەژمارە کانیان،
ئەم کێشە گەورەیەی کۆمپانیای فەیسبووک ئەم ناوچانەشی گردوتەوە ، لەندەن، وبرمنگهام، ومانشستر، هۆڵندا، وئەڵمانيا وبەلجيكا و نەمسا و پۆڵەندا.
ڕێژەی ئەو بەکار هێنەرانەی ناتوانن بچنە نێو هەژمارەکانیان و پۆست بکەن و لێدوان بنوسن %۳۹ـی بەکار هێنەرانی گردۆتەوە
کوردستان و عێراقیش بێبەش نەبون بەڵام کێشەکە جیاوازە و دیار نیە کە تا چەنێک بەکار هێنەران توشی بونە ،
لە ڕۆژی چوارشەممەوە هەندێک بەکار هێنەران ناتوانن پۆستی نوێ ببینن لە کاتی کردنەوەی هەژمارکەیان و تەنها پۆستە کۆنەکان ئەبینرێ .