مۆدێلی ٢٠١٧ــەی گالاکسی جەی ٣ سامسۆنگ پرۆسێسەری ٧٥٧٠ــی ئێگزینوس ــی تێدا جێگیر کراوە وە رامەکەی ٢ گێگابایت دەبێت لە بێنچمارکی Geekbench ئەنجامی ئەم بەرهەمە نوێیەی ئەمساڵی سامسۆنگ بڵاوبۆیەوە کە یەکێکە لە مۆبایلە نرخ هەرزانەکان و تایبەتمەندی ناوەندەکان .

زنجیرەی ٢٠١٧ــەی نەوەکانی گالاکسی j بەپێی هەوالەکان بێت ئەمساڵ زۆر گۆرانکاری تێداکردووە سامسۆنگ لەچاو نەوەکەی پاردا بەڵام جارێکە دیار نیە کە ئاخۆ سامسۆنگ بەتەمایە جەی ١ و جەی ٢ــش بەرهەم بهێنێت چونکە کۆمەلێک دەنگۆی لاواز هەبوو کە باسیان لەبەرهەمهێنانی ئەو دوو مۆدێلەش ئەکرد ,

ئەم مۆبایلە شاشەکەی ٥ ئینجە و وە ئەمرۆ ئەنجامی خاڵەکانی لە بێنچمارکی Geekbench ـدا بڵاوبۆتەوە , بەپێی زانیاریەکان بێت ئەمساڵ سامسۆنگ پرۆسێسەری تایبەت بە خۆی تێدا جێگیر کردووە کە ئەویش ٧٥٧٠ــی ئێگزینوس ــە وە لە یادیشمان نەچێت بەرهی سالی رابردووی پرۆسێسەرەکەی ٤٣٠ سناپدراگۆن بوو .

وە بیرگەی ناوەکی ١٦ گێگابایت دەبێت و رامەکەی ٢ گێگابایت و وەشانی ٧.١ لەسەر جێگیرە وە تا ئێستە بە فەرمی زانیاریەکانی تری وەک کامێرا و زۆر شت تر بەردەست نیە بەڵام چاوەڕوان ئەکرێت ئەم بەرهەمە دوو مۆدێل بێت مۆدێلێکیان کامێرای دواوەی ٥ مێگاپێکسڵ بێت و پێشەوەی ٣ مێگاپێکسڵ بێت وە بەرهەمی دووەمیان پێنج مێگاپێکسڵ بێت کامێرای پێشەوەی و دواوەی ٨ مێگاپێکسڵ بێت دەربارەی توانستی پاتریەکەی سەرچاوەکان باس لە 2600 ملی ئەمپێری دەکەن کە لەسەر جێگیر کرابێت .

IMG_3287

ژێدەر : GSM Arena

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.