چەند رۆژێک پێش ئێستە تیمێکی سەربەخۆ دەستیان کرد بە وەبەرهێنانی مۆدێکی ئێجگار جیاواز و سەرسوهێنەر بۆ یاری gta v زیاد بکەن کە نەخشەی Read Dead Redemption و هەموو و ئەو پێداویستی و چەک و ئامرانەی لەو یاریەدا هەیە بۆ جی تی ئەی ڤی زیاد بکەن , بەڵام بەوپەری جێگای داخەوە لە ٢٣ــی ئەم مانگەدا بە پەیوەندیەک کردنێک لەلایەن کۆمپانیای رۆک ستار یان تەیک تو بووە بۆ گەشەپێدەری و تیمی پرۆژەی ئەم مۆدە چووە وای لێکردووە کە پەشیمانیان بکاتەوە لە بەرهەم هێنانی وە چەند رۆژێکیش پێش ئێستە ڤیدیۆیەکیش لەم یاریە بڵاوبۆیەوە کە ناوی Red Dead Redemption V بوو , لەلایەن تیمی whiteــەوە کە گەشەپێدەر و دامەزرێنەری پرۆژەی ئەم مۆدە بووە هەر بۆیە بە تەواوەتی روونی نیە کە ئاخۆ رۆک ستار یان تەیک تو بووە پەیوەندی بەم گروپەوە کردووە پاشتگەزشی کردۆتەوە وە ئەگەر زۆرە کە تەیک توو ئەم پەیوەندیەی ئەنجام دابێت چونکە رۆکستار کۆمپانیایەکە لە زنجیرە کۆمپانیایەکانی تەیک توو .
یەکێک لە ئەندامانی وایت بڵاوی کردەوە و وتی :
ئەزانم تێگەیشتن لەم باسە بۆتان قورسە بەڵام وەکو ئەوەی پێمان وترا و پەیوەندیان پێوە کردین بە داخەوە کە ئەبێت بلێین کە پاشتگەز ئەبینەوە لە بەرهەمهێنانی ئەم پرۆژەیە وە هەرگیز هیچ پرۆژەیەکی بەمجۆرەش روو ناداتەوە .
بەمجۆرەش لەکۆتایدا ئەو مۆدە سەرنج راکێش و تایبەتەی کە چەندەها کەس چاوەرێی بوو لەناو چوو.
ژێدەر :vg247