به‌پێی نوێترین راپۆرته‌کان بێت ، داواکاری مۆدێلی ٦.٢ ئینج یان باشتر بلێین گالاکسی ئێس ٨ پڵـهس له مۆدێلی ٥.٨ ئینج گالاکسی ئێس ٨ فرۆشی زیاتر کردووه دوای تێپه‌رین به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌می نوێی سامسۆنگدا له‌م ساڵدا که به وه‌حشی ساڵ ناسراوه وه ئه‌مه‌ش وای سه‌لماند به‌کارهێنه‌ر به‌دوای مۆبایلێکی شاشه گه‌وره‌تردا ئه‌رۆن به‌تایبه‌ت له کۆریای باشوور و ئه‌مریکادا گالاکسی ئێس ٨ دلخوازتر بووه .
ده‌زگای Yuanta Securities Korea Co به بڵاوکردنه‌وه‌ی نوێترین راپۆرتی پێشبینی ئه‌وه‌ی کردووه که فرۆشی گالاکسی ئێس ٨ له‌م سالدا به ئاماری زیاتر له ٥٠.٤ میلیۆن دانه بگات وه له‌م نێوهنهشدا گالاکسی ئێس ٨ پله‌س له‌سه‌دا ٥٣.٩ به‌ر بکه‌وێت واته بلێین له‌و ٥٠.٤ میلیۆن دانه‌یه‌دا زیاتر له ٢٧.١ میلیۆن دانه مۆبایلی گالاکسی ئێس ٨ پله‌س بێت له‌مساڵدا که فرۆشی هه‌بێت
سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٨ پله‌س دوو جۆره یه‌کێک له جۆره‌کانی بیرگه‌که‌ی ٦٤ گێگابایته و ئه‌وه‌ی تریان ١٢٨ گێگابایت ـه که ئێسته له بازاره‌کاندا هه‌یه وه له‌کاتێکدا گالاکسی ئێس ٨ ته‌نها به بیرگه‌ی ٦٤ ڕه‌وانه‌ی بازار کراوه له ئێسته‌دا
وه هۆکاری ئه‌م پرفرۆشیه بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌رێته به‌کارهێنان خواستیان له‌سه‌ر شاشه‌ی گه‌وره‌تر هه‌یه .
ژێده‌ر : koreaherald