یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ ڤایرۆسه‌ خراپه‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید، كه‌ زۆر بێزاركه‌ره‌ تووشی زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید هاتووه‌، رۆژانه‌ چه‌ندین كه‌س مۆبایله‌كانیان ده‌هێنن ده‌لێن به‌به‌رده‌وامی رێكلامی سێكسی و ئابڕو بەری دێته‌ سه‌ر شاشه‌كه‌ی مۆبایل یان تاپلێته‌كانمان.

بۆیه‌ منیش هه‌ڵسام به‌ گه‌ڕان به‌ دوای به‌رنامه‌یه‌ك بۆ له‌ ناوبردنی ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسانه‌، چونكه‌ پێشتر بۆ له‌ ناوبردنیان هه‌ڵده‌ستام به‌ دابه‌زاندنی سیسته‌می ئه‌ندرۆیده‌كه‌و دووباره‌ دانانه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ش كاتێكی زیاتری ده‌ویست.

دوای گەڕانم بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە ئەم پڕۆگرامەم دۆزیەوە, به‌ڵام بۆ كاركردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ پێویسته‌ مۆبایله‌كه‌ت Root بكه‌ی، كه‌ چه‌ندین به‌رنامه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ , بۆ رووتکرنی مۆبایلەکەت کلیک لێرە بکە

ئینجا هه‌ڵده‌ستی به‌ دابه‌زاندنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌  ئه‌ویش به‌ ناوی Telecom Android Anti-Malware ئه‌م به‌رنامه‌یه‌, کە چه‌ندین ڤایرۆسی مه‌ترسیدار له‌ ناو ده‌بات. 

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پرۆگرامەکە

سه‌ره‌تا مۆبایله‌كه‌ت ده‌بێت root كرابێت ئینجا مۆبایله‌كانمان وه‌كو ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌ لێ ده‌كه‌ین:

usb-debugging-on-android-3-0دوای ئه‌مه‌ ده‌چینه‌ سه‌ر به‌رنامه‌كه‌ سكان داده‌گرین و دوای ته‌واو بوونی كلین داده‌گرین مۆبایله‌كه‌مان ریستارت ده‌بێته‌وه‌ دوای هه‌ڵبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ لە ناو ده‌برێت .

walton-primo-gh+

ئاماده‌كردنی: YOUNIS ESSMAT

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.