لە بەرهەمێکی ناوازەی کۆمپانیای کیک ستارتەر هەڵساوە بە دروستکردنی ئەپێک کە بۆ هەردوو سیستەمی android و ios بەردەست دەبێت کە دەتوانی ناوەوەی لەشی مرۆڤ ببینی ، بەهۆی تەکنەلۆژیایێک کە پێی دەوترێ virtual reality .

پێویستە ئەپەکە بکەیتەوە و ئاراستەی تیشێرتێکی تایبەت بەخۆی بکەی ، کە بریتییە لە تیشێرتێکی زیرەک و تایبەت بەو ئەپڵیکەیشنە .

بەهۆیەوە ناوەوەی لەشی مرۆڤ و وردەکاریەکانی دەبینی بە شێوەی ئەنیمەیشن، ئەمەش چێژێکی زۆر دەبەخشێت و هانی خەڵک دەدا بە شێوازێکی نوێ و سەردەمیانە شارەزای پێکهاتەکانی ناوەوەی لەشی مرۆڤ ببێت .


پڕۆژەکە ئێستا پێویستی بەکۆکردنەوەی هاوکارییە بەلاینی کەم بڕی٧٠٠٠٠ یۆڕۆ پێویستە و وەوادەی وەشاندنی ئەو ئەپلیکەیشنە 1/4/2016 ڕۆژی هەینی کاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ  پاڵپشتی ڤێرژنی 4.4.4 و بەسەرەوە بۆ ئەندرۆید  و 8.3 و بەسەرەوە بۆ ئایفۆن و ئایپاد ios وە دەتوانی چاویلکەی گۆگڵی لەگەڵ بەکاربێنی جگە لەوەی ڤیدیۆی 360 پلەشی لەگەڵدایە کاتێک دەچیتە قوڵای و ناوەوەی لەش و ملولەکانی خوێنت .

لە هەمووشی خۆشتر ئەپلیکەیشنەکە بە فرییە و بەلاشە


نوسین و ئامادەکردنی : Ahmed Gabarakaii

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.