لە ئێستادا ژمارەیەکی بەرچاو فەرھەنگ بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید و IOS دروستکراوە ئێمە لێرەدا فەرھەنگێکی ناوازەتان پێ دەناسێنین بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید ئەویش فەرھەنگی شوانە .
ئەوەی فەرھەنگەکە جیا دەکاتەوە لە زۆرێک لە فەرھەنگەکانی تر ئەوەیە فەرھەنگەکە بە خۆڕاییە و وشە گەلێکی زۆری تێدایە و دیزاینەکەشی دیزاینێکی جوان و ناوازەیە .
ئەم فەرھەنگە پێکھاتوە لە زمانی ئینگلیزی بۆ کوردی وە بە پێچەوانەشەوە کوردی بۆ ئینگیزی (EN – KU) (KU – EN) .
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی ئەم فەرھەنگە لە گووگڵ پلەی
داگرتن لە MediaFireبۆ دابەزاندنی بەرنامەکە
تایبەتەمندیەکانی :
– زیاتر لە ٦٥ ھەزار وشەی تێدایە.
– ئەم فەرھەنگە بەردەوام لە نوێبونەوەدایە و زمانی بۆ زیاد دەکرێت.
– ئەم فەرھەنگە بەتەواوی پشتگیری فۆنتی کوردی دەکات, وە ١٥ زیمی لە خۆکرتوە واتا ١٥ رەنگە جیاواز.
– خوێندنەوەی وشە ئینگلیزیەکان بە شێوازی UK .
– لەم وەشانە دا زۆرترین گۆڕانکاری تێدا کراوە ئەوانیش،
– گەڕان لە نێوان وشەکانی ھەر دوو زمان،
– گۆانکاری لە لیستی مێنو و دراوەر و بەش بەش کردنی و جیا کردنەوەی،
– وە لەکاتی ڕەنگ گۆڕین تیایدا ڕەنگی نوسنەکان و ئایکۆنەکان دەگۆڕێت،
– گۆڕنکاری لە ئایگۆنەکانی فەرھەنگ،
– زیاد کردنی بەشی نامە ناردن.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە