هه‌ر وه‌ک ئه‌زانین له گشت مۆبایله هۆشمه‌نده‌کاندا به‌شێک هه‌یه پێی ده‌وترێت LOCK SCREEN به زمانی کوردی ( شاشه قفڵکه‌ر) ئه‌میش له کۆمه‌لێک رێگاوه دائه‌نێت بۆ پاراستنی مۆبایله‌که‌ت تاوه‌کو هیچ که‌سێک بێجگه له خۆت نه‌توانێت ده‌ستی پێی بگات
رێگاکانیش وه‌ک ( په‌نجه‌مۆر ، PATTREN و تێپه‌ڕ‌ه وشه …… هتد) iris scanner ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی نوێیه که زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ئه‌که‌ن له نێوانی ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ رێژه ـی سود وه‌رگرتن لێی له مۆبایله هۆشمه‌نده‌کان له‌م ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه بۆ قفڵکردنی شاشه‌ی مۆبایله‌که‌یان جێگیر ئه‌که‌ن به‌کارهێنه‌ران ئه‌توانن سودی لێ ببینن . پێشتر له هه‌ریه‌ک له مۆبایله‌کانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت به ناوه‌کانی Microsoft Lumia 950 و Microsoft Lumia 950 XL ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیای له‌سه‌ر جێگیر کراوه
وه زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌که‌ن له گالاکسی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگدا که ناسراوه به گالاکسی ئێس ٨ و گالاکسی ئێس ٨ پله‌س ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی له‌سه‌ر جێگیر بکرێت .
واتای iris scanner چیه ؟
و/ واته پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاو (ئه‌شتوانین به پشکنه‌ری ڕه‌نگی چاویش لێدانه‌وه‌ی ماناکه‌ی بۆبکه‌ین)
شێوازی ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه شاشه‌ی مۆبایله‌که‌مان ئه‌توانین قفڵ بکه‌ین به جۆرێک ته‌نها به پشکنینی بۆ به‌شێکی سه‌ره‌وه‌ی ڕووخسار و چاومان بتوانین بیکه‌ینه‌وه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه
به‌هۆی ئه‌م رێگایه‌وه مۆبایله‌که‌مان زیاتر پارێزراوتر ئه‌بێت
ئایا چۆن سودی لێوه‌رده‌گیرێت باشتر بلێین چۆن چالاک ئه‌کرێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه ؟
هه‌ر وه‌ک چالاکردنی په‌نجه‌مۆر له‌رێگای رێکخستنه‌کانی مۆبایله‌که‌مانه‌وه ئه‌کرێت
ته‌نها به یه‌ک جار ناسیینه‌وه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ڕووخسارت و چاوه‌کانت له‌سه‌ر مۆبایله‌که‌ت جێگیر ئه‌بێت وه له‌گه‌ڵیدا کاتێک ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیاییه کێشه‌یه‌کی تێکه‌وت له‌رێگای دانانی کۆدێکی PEN یاخود PATTRENـه‌وه بیکه‌یته‌وه زۆر به ئاسانی .
ئایا جیاوازی نێوانی په‌نجه‌مۆر و پشکنه‌ری ڕه‌شێنه‌ی چاو چیه ؟
گه‌ر بچینه باسی خێرایی په‌نجه‌مۆر زۆر له‌م ته‌کنه‌لۆژیا نوێیه خێراتره به‌ڵام وه‌ک ئه‌م پارێزراو نیه به‌هۆکاری ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌ی تا ئێسته بۆی ئه‌نجام دراوه ده‌ریده‌خه‌ن سه‌رکه‌وتووی به رێژه‌یه‌کی زۆر به‌ده‌ست هێناوه له‌چاو په‌نجه‌مۆردا
وه له‌و مۆبایله هۆشمه‌ندانه‌ی که iris scanner تێدا جێگیر ئه‌کرێت به‌تایبه‌ت ده‌نگۆکان باسی نه‌وه‌کانی گالاکسی ئه‌که‌ن په‌نجه‌مۆر لابچێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه شوێنی بگرێته‌وه