ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای تۆمارکردنی به‌رهه‌می ده‌نگ و ڕه‌نگ ڕاسته‌و خۆ ده‌که‌وینه‌ خه‌یاڵی (VHS) که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ پشتی پێده‌به‌سراو ئێستاش تا ڕاده‌یه‌ک متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه‌ به‌ڵام پێداویستی سه‌رده‌م ئێستا ئه‌وی به‌جێ هێشتوه‌ له‌ که‌مترین کاتتدا له‌ ئێستادا پشتی پێده‌به‌سرێت ئه‌گه‌ر چی له‌ ئه‌رشیفدا تاڕاده‌یه‌ک پشت به‌م جۆره‌ ده‌به‌سرێت ، به‌ڵام پاش هاتنه‌ کایه‌ی (CD) که‌ کورتکراوه‌ی (Compact Disc) وه‌ (DVD) که‌ کورتکراوه‌ی (Digital Video Disc) به‌ته‌واوی ئه‌م جیهانه‌ی (VHS) گۆڕاو بوه‌ جیهانێکی دیجتاڵی وه‌ هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاو ئێستاش (Blu-ray) هاتوه‌ته‌ سه‌ر بێگومان ئه‌م گۆڕانکاریه‌ خێرایانه‌و گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌ تۆمارکراوه‌کان له‌ ئێستادا به‌سه‌دان جار زیادی کردوه‌ وه‌ک (یاریه‌ به‌رهه‌م هێنراوه‌کانی (PlayStation) که‌ چه‌ندین گێگایه‌ ئه‌گه‌ر چی (DVD) له‌ ئێستادا دوو جۆر به‌رهه‌م ده‌هێنێت . به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌س نه‌بوو  بۆیه‌ ناچار ئێستا که‌ شتێکی زۆر نوێیه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر تۆمارکردن له‌سه‌ر بلوڕه‌ی  که‌ ئێستا نوێترین هۆکاری تۆمارکردنه‌وه‌ به‌ توانایه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رهه‌مه‌ کوالیتی به‌رزه‌کان تیایدا جێ ده‌بێته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ بچوککردنه‌وه‌ی یان په‌ستاندنی ببه‌سرێت .

بلو ڕه‌ی که‌ به‌ لاتینی به‌ (Blu-ray Disc) هیما ده‌کرێت و به‌ (BD) کورت ده‌کرێته‌وه‌ پێک هاتوێکه‌ له‌ پلاستیک و بۆ پاراستنی داتاو زانیاری به‌کاردێت و نه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌کانی په‌پکه‌یی که‌ له‌ دوای (CD/DVD) به‌رهه‌م هێنراوه‌ . ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه‌ به‌تیشکی له‌یزه‌ری شین کارده‌کات که‌ زۆر ده‌قیق تره‌ به‌ به‌راورد به‌ تیشکه‌ له‌یزه‌رکه‌ی (سی دی و دیڤی دی ڕووم) ، به‌کارهێنانی ئه‌م شێوازه‌ش زۆر خیراتر داتاکان ده‌خوێنێته‌وه‌و به‌خێرایش جێگیری ده‌کات .

دیسکی بلوڕه‌ی له‌سه‌ره‌تادا به‌ قه‌باره‌ی (25 گێگابایت) به‌رهه‌م هێنرا و له‌ ئێستاشدا بۆ (50 گێگابایت) به‌رزکراوه‌ته‌وه‌ هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌ دیسکه‌کان له‌ یه‌ک (Layer) چین پێک هاتوون و هه‌ندێکی تریان له‌ دوو چین ، ئه‌و جۆره‌ی له‌ یه‌ک چین پێک دێت ته‌نها ده‌توانرێت (25 گێگا) بگرێت به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی له‌ دوو چین پێک هاتووه‌ ده‌توانرێت له‌ بیست و پێنج گێگا زیاتر بگرێت و هه‌تا (50 گێگابایت) داتای جۆراوجۆری تێدا جێ ده‌بێته‌وه‌ .

گه‌وره‌ترین جیاوازی له‌ نێوان بلوڕه‌ی و هاوشێوه‌کانی وه‌ک (سیدی و دیڤیدیدا) گه‌وره‌یی قه‌باره‌که‌یه‌تی بۆ خه‌زنکردنی داتاو زانیاری که‌ چه‌ندین جار گه‌وره‌تره‌ به‌ به‌روارد به‌وان ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌ دوا به‌رهه‌مه‌کانی (دیڤی دی) بده‌ین ئه‌وا گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ که‌ پێ ی گه‌یشتبێت (9 گێگا) بوو وه‌زۆریش هه‌ستیار بوو بۆ لێکخشان و ڕوشان ، به‌ڵام ئێستا بلوره‌ی که‌ وه‌ک شوێن گره‌وه‌یه‌ک بۆ (دی ڤی دی) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت قه‌باره‌ی بۆ (25 گێگا و 50 گێگا به‌رزکراوه‌ته‌وه‌ ) به‌ هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌ زۆره‌که‌شیه‌وه‌ ده‌کرێت چه‌ندین جار دارتای بۆ زیادبکرێت له‌ هه‌ندێکیانداو وه‌ له‌ ڕێگای ئینته‌رنێتیشه‌وه‌ ده‌کرێێت تایبه‌تمه‌ندی زیاتری له‌سه‌ر جێگیربکرێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ک دی ڤی دی هه‌ستیار نیه‌و ده‌کرێت دوای لێک خشان و ڕه‌شانێکی زۆریش هه‌ر داتاکانی ناوت بخوێنرێته‌وه‌و کاری له‌سه‌ر بکرێت .

له‌ تۆمارکردنی داتادا له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌ په‌ستێنراوه‌کانی وه‌ک (سی دی و دی ڤی دی و بلو ڕه‌یدا) پشت به‌ ته‌کنه‌لۆژیای تیشکی له‌یزه‌ر ده‌به‌سرێت به‌ڵام ئه‌م ئه‌و تیشکه‌ له‌یزه‌ره‌ی که‌ له‌ بلو ڕه‌یدا به‌کارده‌هێنرێت جیاوازه‌ چونکه‌ تیشکی له‌یزه‌ری شین زۆر ده‌قیقه‌و به‌وپه‌ڕی وردیه‌وه‌ کارده‌کات ، به‌لام له‌ (سی دی و دی ڤی دی) تیشکی له‌یزه‌ری سور به‌کارده‌هێنرێت که‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌که‌ی وه‌ک تیشکه‌ له‌یزه‌ره‌ شینه‌که‌ نیه‌ .

به‌ کورتی (Blu-ray Disc) به‌رهه‌مێکه‌ وه‌ک (DVD) که‌ بۆ پاراستنی داتاو زانیاری وه‌ک ڤیدیۆ و ده‌نگ و دیکۆمێنت و به‌رهه‌می به‌رنامه‌کان … هتد به‌کارده‌هێنرێت وه‌ توانای پاراستنی فایله‌ قه‌باره‌ گه‌وره‌کان و کوالیتی به‌رزه‌کانی هه‌یه‌و ئه‌و ڤیدیۆییانه‌ی که‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دیڤیدیه‌کدا جێگای ببێته‌وه‌ ده‌بوو بچوک بکرایه‌ته‌وه‌ له‌ ئێستادا به‌هۆی بلو ڕه‌یه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌ کوالیتیه‌که‌ی بگۆڕێت ده‌کرێت بپارێزرێت و دووباره‌ بخرێته‌وه‌ گه‌ڕ .

به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و به‌ هۆی تیشکی له‌یزه‌ره‌وه‌ ، ئه‌م کاره‌ش به‌ یارمه‌تی درایڤه‌رک ده‌کرێت که‌ پێ ی ده‌وترێت (Blu-ray Reader)  که‌ پێک هاتوێکه‌ وه‌ک (CD/DVD) ڕووم به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئێجگارزیاتره‌ چونکه‌ به‌ هۆی بلوڕه‌ی رایده‌ره‌وه‌ ده‌کرێت سی دی و دی ڤی دی به‌گه‌ڕ بخرێت به‌ڵام به‌هۆی (CD-ROM) یان (DVD-ROM) دیسکی بلو ڕه‌ی به‌گه‌ڕناخرێت .بلو ڕه‌ی له‌ بواری داتا پاراستندا به‌ پله‌ی یه‌که‌م بۆ خه‌زنکردنی یاریه‌ کوالیتی به‌رزه‌کانی پله‌یسته‌یشن سێ به‌کارده‌هێنرێت به‌ڵام له‌ پله‌ی دووه‌مدا ڤیدیۆ کوالیتی به‌رزه‌کانی وه‌ک (HD) و (3D) هه‌روه‌ها هه‌ندێک جار وه‌ک هۆکارێکی پاراستنی داتای قه‌باره‌ گه‌وره‌ به‌کارده‌هێنرێت که‌ پێداویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تیه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت زۆترین داتا ئه‌رشیف بکه‌ن له‌ ڕوبه‌رێکی بچوکدا ، چونکه‌ بلوڕه‌ی توانای مانه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌رچی ڕوشابێت به‌ڵام هه‌ر ده‌کرێت سود له‌ داتاو زانیاریه‌ تۆمارکراوه‌کانی ناوی وه‌ربگیرێت.

بلو ڕه‌ی له‌ ئێستا زۆرترین جار به‌کار ده‌هێنرێت له‌ تۆمارکردنی یاریه‌کانی (PlayStation) سێ و هه‌روه‌ها فلیمه‌ (HD) و (3D) یه‌کان که‌ پێویستیان به‌ به‌رهه‌مێکی قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ تۆمارکردن ، هه‌ندێ جاریش بلو رای وه‌ک هۆکارێک به‌کارده‌هێنرێت بۆ هه‌ڵگرتنی داتاو زانیاریه‌کان ئه‌وه‌ش به‌هۆێ به‌توانایی له‌ گه‌وره‌یی قه‌باره‌یداو مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر.

دیاره‌ هۆکاره‌کانی به‌گه‌ڕخستنی بلورای جیاوازه‌ وه‌ک له‌وه‌ی (CD) و (DVD) چونکه‌ بلو ڕه‌ی پێویستی به‌ هاردوێری تایبه‌ته‌ بۆ به‌گه‌ڕخستن ئه‌وه‌ش بێگومان نرخه‌که‌ی  له‌ به‌گه‌ڕخه‌ری دی ڤی دی و سی دی   زیاتره‌ به‌ڵام هه‌مان شێوازه‌ و زۆرێک له‌ لاپتۆپه‌کانی ئێستا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یا‌ن هه‌یه‌ .

بۆئه‌وه‌ی بتونێت به‌ته‌واوی جێژ له‌ ڕونی دیقه‌ی فلیمه‌ بلورای وه‌ربگریت پێویسته‌ ئه‌و (TV) پشتی پێده‌به‌سرێت بۆ نیشاندان خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی (HD) بێت چونکه‌ گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا جیاوازی نێوان بلو ڕه‌ی و دیڤی دی ناتوانیت به‌ ئاشکرایی ببینیت .

جۆره‌کانی دیسکی بلورای :

دوو جۆری سه‌ره‌کی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت :

BD-R: ئه‌م دیسکه‌ توانای تۆمارکردنی هه‌یه‌ به‌ کوالیتی HD که‌ تایبه‌ت مه‌نده‌ به‌ ڤیدیۆ کوالیتی به‌رزه‌کان به‌ڵام ته‌نها یه‌ک جار ده‌توانیت ئه‌م کاره‌ بکه‌یت

BD-RE: ئه‌م دیسکه‌ش به‌شێوازێکی زۆر نایاب ده‌توانیت گۆڕانکاری له‌ فایله‌کاندا بکه‌یت هه‌ر کاتێک بته‌وێت واته‌ ده‌توانیت وه‌ک هاردێک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دیسکه‌که‌دا بکه‌یت و بۆ چه‌ندین جار داتاکانی ناوی بسڕیته‌وه‌و دووباره‌ داتای نوێ ی بۆ زیاد بکه‌یت.

بۆ به‌گه‌ڕ خستنی دیسکی بلوڕه‌ی پێویستمان به‌ هۆکارێک هه‌یه‌ وه‌ک چۆن له‌ سی دی و دی ڤی دیدا پێویستمان بوو ، به‌ڵام ناودارترین هۆکار بۆ به‌گه‌ڕخستنی دیسکی بلوڕه‌ی پله‌یسته‌یشن سێیه‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌م ئامێره‌وه‌ ده‌کرێت ته‌واوی داتاکانی ناو دیسکی بلو ڕه‌ی‌  بخوێنرێته‌وه‌ , وه‌ له‌ ئێستادا وه‌ک درایڤه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ له‌ لاپتۆپدا هه‌یه‌و له‌ کۆمپیوته‌ری (دیسکتۆپدا) به‌شێوه‌ی سه‌رربه‌خۆ زیاد ده‌کرێت که‌ ناوده‌برێت به‌ BD-ROM: هه‌یه‌و هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ دی ڤی دی و سی دی ڕومدا نیه‌ له‌ ڕوی ده‌روه‌یدا به‌ڵام بێگومان خاوه‌نی توانایه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ره‌و ده‌توانێت به‌ ئاسانی دی ڤی دی و سی دیش به‌م هاردوێره‌ بخه‌یته‌ گه‌ڕ .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

لە دایك بووی ساڵی 1986 م و لە سلێمانی نیشتەجێم بڕوانامەی (Electronics and Computer Maintenance) و ( I C D L ) م بە دەست هێناوە ، لە ئێستاشدا خویندکاری زانستی کۆمپیوتەرم (Computer science) ، لە سەرەتای ساڵی 2002 دا بۆ یەکەم جار کۆمپیوتەرم کڕی و لەو ساڵەوە بە بەردەوامی هاوڕێ ی و هاودەمێکی هەمیشەییە بۆم ، بە ماوەی پچڕ پچڕ لە کاتە جیاوازەکاندا لەگەڵ بوارەکانی ( دیزاین و پرۆگرام سازی و وێپ داڕشتن نووسینی بابەتی ئای تی ) دا سەرقاڵبووم ، وە لە ساڵانی 2009 و 2011 دا لە بواری هاردوێردا کارم کردوە .

Comments are closed.