وێنه‌یه‌ک که وای رێی تێده‌چێت که وێنه‌ی یه‌کێک له نموونه‌کانی ئایفۆن ٨ بێت که لاشه‌که‌ی له شوشه‌یه و ڕوونماکه‌ی لێواری هه‌یه
هه‌روه‌ک که له ڕابردوودا بڵاو بۆیه‌وه به‌پێی زانیاریه دزه پێکراوه‌کان بێت ، ئه‌پڵ له دوو مۆدێلی جیاوازدا ئایفۆن ٨ بڵاو ده‌کاته‌وه یه‌کێکیان لاشه‌یه‌کی ئه‌لمینیمۆی هه‌یه و ئه‌وه‌ی تریان له پێش و دواوه‌یه‌وه شوشه‌ی چه‌ماوه‌ی پێکهاتووه ، وه ئه‌مرۆ نموونه‌یه‌ک (وێنه‌یه‌کی دزه‌پێکراو) له جۆری ئه‌وه‌ی دووه‌م بڵاو بۆیه‌وه (واته ئه‌و جۆره له شوشه‌ی چه‌ماوه پێکهاتووه )
ئه‌م وێنانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی بنیامین گسکین له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیدا له تویته‌ر بڵاوبۆته‌وه ، به‌پێێ وته‌ی خۆی بێت ئه‌م وێنانه ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌پڵ به‌رهه‌م هێنراوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه لۆگۆی ئه‌پڵ له پشتی مۆبایله‌که به‌دی ناکرێت بۆیه لێره‌دا ناتوانین به رێژه‌ی ٪١٠٠ بلێین ئه‌مه ئایفۆن ٨ـه به‌ڵکو ئه‌کرێیت بلێین ئه‌م وێنانه له ٪٥٠ له ڕووکاره فه‌رمیکه‌یه‌وه نزیکه
وه به‌پێی ئه‌م وێنانه بێت کامێراکه‌ی دوانه کامێرا ده‌بێت به‌شێوه‌ی عه‌مودی ده‌بێت وه دوگمه‌ی هۆم سراوه‌ته‌وه به‌ئه‌گه‌رێکی زۆره باس له‌وه ئه‌کرێت که دوگمه‌ی هۆم (په‌نجه‌مۆر) بچێته پشتی مۆبایله‌که‌وه وه ئه‌و ماده کانزایه‌ی تێدا به‌کارهاتووه یه‌کێکه باشترین مادده‌کان و دژه ژه‌نگه به‌ڵام جارێکه هیچ هه‌والێکی فه‌رمی له ئه‌پڵه‌وه ده‌رباره‌ی نیه ته‌نها ده‌بێت چاوه‌رێی هه‌واڵی نوێ بکه‌ین له ئه‌پله‌وه
ژێده‌ر : 9to5mac و په‌ره‌ی فه‌رمی بنیامین