کۆمپانیای ئەپڵ واز لە کرینی شاشە دەهێنێت لە کۆمپانیای سامسۆنگ ، لە کاتێکدایە کە باشترین جۆری شاشە لە کۆمپانیای سامسۆنگەوە دروست دەکرێت ، کە تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەک نەیتوانیوە بگاتە سامسۆنگ.

E4546A62-8FB8-4C13-98E9-B353D0A79E7E

پێگەی تایبەت بە هەواڵە تەکنەلۆژیەکان بڵاویکردۆتەوە:

بەرهەمهێنەری شاشەکانی ئایفۆن کۆمپانیای سامسۆنگە ، سەرجەم شاشەکانی ئایفۆن ۸ ئەو کۆمپانیایە دروستیکردوە بۆ هەر شاشەیەک ۱۲٠ بۆ ۱۳٠ دۆلاری وەرگرتووە کە ئەمەش بە نرخێکی گران دادەنرێت ، نرخی ئایفۆن ۸  دەگاتە ۱٠٠٠ دۆلار.

36C5B437-32C7-49D1-9E42-A078D896AB14

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی شاشەکەیەتی ، لە ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ پێشنیاری یەک ملیار دۆلاری خستۆتە بەردەم کۆمپانیای LG  بۆ دروستکردنی شاشە وەک دەسپێشخەریەک بۆ وازهێنان لە کۆمپانیای سامسۆنگ.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.