گووگڵ تایبەتمەندیەکی نوێی بۆ گەڕانەکانی زیاد کردوە و کە ئاسانکاریەکی زۆرباشە بۆ هاوڵاتیان کە دەتوانن پێش ئەوەی بچن بۆ هەرشوێنێک زانیاری وەربگرن کە ئایا ئەم شوێنە چەند قەرەباڵخە؟
تایبەتمەندیەکە بریتیە لەوەی کاتێک تۆ دەتەوێ بچی بۆ کافتریایەک یان چێشتخانەیەک، کاتێک لە گەڕانی گووگڵ تەنها ناوەکەی دەنووسی، ئەوا راستەخۆ لە رێگەی تایبەتمەندیەکە پێت دەڵێ کە ئێستا چەند کەس لەم رێستورانتە دان، ئەمەش ئاسانکاریەکی زۆر باشە و کاتێکی زۆرت بۆ دەگەرێنێتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو شوێنانەی کە دەبێ کاتێکی زۆر نۆرە بگری.
شێوازی کارکردنی ئەم تایەتمەندیە لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری وەرگیراوە لە دیاریکردنی شوێن لەلایەن گووگڵەوە بۆ ئەو مۆبایلانەی کە تایبەتمەندی ئاشکراکردنی شوێنیان چاڵاک کردوە.