پێویستە بەردەوام ئوتو پاک بکەیتەوە بۆ ئەوەی بە باشی جلەکان ئوتو بکات ، بۆ پاکردنەوەی پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە :
1-پێش پاکردنەوەی ئتووەکە پلاکەکەی لە کارەبا بکەرەوە .
2-شوێنی تایبەتی ئاوی ئتووەکە چارەکە کوپێک سرکەی تێبکە .
3-ئتووەکە لەسەر پلەیەکی کز دابگیرسێنە و تاوەکو سرکەکەی ناوی دەبێتە هەڵم .
4-پاشان هەمان شوێنی سرکەکە پڕ کە لە ئاو تاوەکو بە هەمان شێوە دەبێتە هەڵم .
5-لە کۆتاییدا ڕووی ئتووەکە بە پارچەیەک قوماشی تەڕ بسڕە
دواڕۆژ:هێڤی فەرهاد