هەندێک جار لەوانەیە تووشی ئەم کێشەیە بوو بین و بەدوای چارەسەردا گەڕابین ، یاخود زۆر جاران پەنا دەبەینە بەر فۆرمات کردن بۆ چارەسەری کێشەکە . لێرەدا بە شێوەیەکی ئاسان چۆنیەتی چارەسەر کردنی ئەم کێشەمان بۆ ڕوونکردوونەتەوە و چۆن خۆمانی لێ ڕزگار بکەین .
هەندێک جار دەبینین هەموو ئایکۆنەکانی سەر شاشەی کۆمپیوتەرکانمان دەگۆڕێت بۆ یەک ئایکۆن ( ئایکۆنی هەرپرۆگرامێک بێت) هەریەکێک لە پرۆگرام و ئەپلیکەیشنەکان بکەینەوە ناکرێتەوە و بە کلیک کردن لەسەر هەر ئایکۆنێک ئەو پرۆگرامە دەکریتەوە کە ئایکۆنەکانی بۆ گۆڕاوە .
- بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە سەرەتا لە لە Start دا Run دەکەینەوە ، یاخود لەسەر کیبۆرد Windows + R دابگرە بۆ کردنەوەی Run .
- دواتر لە Run دا دەنووسین Regedit .
- دواتر کلیک لە HKEY_CURRENT_USER دەکەین .
- دواتر کلیک لە SOFTWARE دەکەین .
- دواتر کلیک لە Microsoft دەکەین .
- پاشان کلیک لە Windows دەکەین .
- دواتر کلیک لە Current Version دەکەین .
- دواتر کلیک لە Explore دەکەین .
- پاشان کلیک لە FileExts دەکەین .
- پاشان کلیک لە lnk. دەکەین .
- لە کۆتایدا کلیکی ڕاست لەسەر UserChoice دەکەین و Delete دەکەین .
- پاشان Restart ێک بە کۆمپیوتەرەکە دەکەین و دەبینین ئایکۆنەکان چاک بوون و کێشەکەت چارەسەر بووە .