سناپ چات وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوای ده‌ركه‌وتنی له‌ ساڵی ٢٠١٣ ه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ربڵاوبوو له‌ نێو خه‌ڵكیدا و له‌ ساڵی ٢٠١٦ ش وه‌ك باشترین به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری كرا و پێشه‌نگی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌رگرته‌وه‌.

جیا له‌ به‌رده‌وام گۆڕانكاری له‌ فلته‌رو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ پێناو باشتركردن و په‌لكێشكردنی به‌كارهێنه‌ری زیاتر له‌ هه‌ردوو سیسته‌می ئاندرۆید و IOS كێبڕكێی به‌رده‌وام هه‌ست پێ ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ بۆ یه‌كه‌مجار سناپ چات له‌ سیسته‌می IOS زیادكرا و زیاتر وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی سیسته‌می IOS سه‌یر ده‌كرا به‌ڵام دواتر بۆ سیسته‌می ئاندرۆیدیش زیادكرا به‌ڵام تا ئێستاش له‌ ماركێتی گۆۆگڵ پله‌ی له‌ هه‌موو وڵاتێك به‌رده‌ست نییه‌ و كێشه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك وڵاتدا به‌ڵام به‌مدواییانه‌ به‌هۆی زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندی نوێ سیسته‌می IOS به‌ره‌و دواوه‌ چوو ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای زیادكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان سیسته‌مه‌كه‌ پێویستی به‌ دابینكردنی بارگه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت و له‌مه‌شدا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی سیسته‌می ئاندرۆید له‌ مۆبایله‌كانی سیسته‌می IOS بارگه‌یان زیاتره‌ بۆیه‌ مۆبایله‌كانی سیسته‌می ئاندرۆید به‌ مۆبایلی گونجاوتر دیاریكران بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌.

له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێتردا سیسته‌می ئاندرۆید له‌ ناونیشانێكدا به‌ ناوی ببورن به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می IOS ته‌نها ئێمه‌ سیسته‌می گونجاوین بۆ به‌كارهێنانی سناپ چات تایبه‌تمه‌ندی Bitmoji یان بۆ سه‌ر شاشه‌ی سه‌ره‌كی مۆبایله‌كان زیاد كرد ، بێگومان Bitmoji خزمه‌تگوزاریه‌كی له‌م دواییانه‌ی سناپ چات بوو كه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ده‌توانن له‌ ڕێگای ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ شێوه‌ی ڕووخساری خۆیان له‌ شێوه‌ی كارتۆن درووست بكه‌ن و زیادی بكه‌ن بۆ سه‌ر سناپه‌كانیان.
C6ieOybV0AIE68y

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.