هەرچەندە پێشتر بە هەموو جۆرێک کۆمپانیای ئەپڵ هەموو جۆرە هەواڵێکی رەت دەکردەوە کە باسیان لە هەبوونی کێشە دەکرد لە ئایفۆن و بەتایبەتی لە پاتریەکەی ، بەڵام ئەمجارەیان دیارە کێشەکان بەجۆرێکە کە دەنگی ناڕەزایی زیادی کردووە.

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی بڵاوی کردەوە کە بێبه‌رامبه‌ر  پاتری هەر ئایفۆنێکی 6S دەگۆڕن بۆ بەکارهێنەران ئەوانەی کێشەی پاتریان هەیە، بەتایبەت ئەوانەی کە کاتێک مۆبایلەکانیان زیاتر لە %٥٠ ی شەحنی تیادایە و لە ناکاو دەکوژێتەوە و داناگیرسێتەوە تا ئەوکاتەی بارگاوی دەکرێتەوە.

ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە پاتری مۆبایلەکە کێشەی هەیە و پێویستی بە گۆڕین هەیە.

لە بڵاوکراوەکەدا ، ئەپڵ رایگەیاندووە کە کێشەکان هیچ پەیوەندی بە پارێزراوی (سەیفتی) نیە و بەڵکو کێشەیەکی بچوکە لە بەشێکی کەم لە ئایفۆنەکان و چارەسەری دەکەن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.